جه‌ڵته‌ی دڵ كه به ئهنفاكتووس میوكارد ناسراوه، كاتێك رووئه‌دات كه خوێن به به‌شێك له دڵ ناگات و گه‌ر ئه‌م بابه‌ته به خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ئه‌م به‌شه له دڵ بۆ هه‌میشه ئه‌مرێت. زۆرینه وه‌ستانه‌كانی دڵ ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی كرۆنێر (CAD)واته ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی مادده‌یه‌كی وه‌كو مێو به‌ناوی پلاك، ورده‌ورده له‌سه‌ر دیواری ناوه‌وه‌ی ده‌ماره‌كانی كرۆنێر كۆئه‌بێته‌وه‌و تهنگتریان ئه‌كاته‌وه. به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی كۆنترۆڵ و به‌رگری نه‌خۆشییه‌كان له ئه‌مریكا، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ هۆكاری سه‌ره‌كی مه‌رگی پیاوانی 45 بۆ 54 ساڵ و پیاوانی سه‌رو 65 ساڵیشه. هه‌روه‌ها له‌هه‌ر 4 كه‌سێك كه له ئه‌مریكا گیانله‌ده‌ستده‌ده‌ن یه‌كێكیان به نه‌خۆشی ده‌ماره‌كانی كرۆنێر گیانله‌ده‌ستده‌دات. ئه‌و هۆكاره گشتییه‌كانی مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ زیاد ده‌كه‌ن بریتین له: 1- گوشاری خوێن 2- به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن 3- خواردنی جگه‌ره 4- نه‌خۆشی شه‌كره 5- رێجیمی خواردنی ناته‌ندروست 6- قه‌ڵه‌وی یان كێشی زیاده 7- ژیانێكی سست و بێ جوڵه 8- خواردنه‌وه‌ی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری كحول ئه‌گه‌رچی له‌وانه‌یه لۆژیكانه بێت كه له‌ناو گه‌نجانیشدا هه‌ر ئه‌مانه به هۆكاری جه‌ڵته‌ی دڵ بزانین، به‌ڵام له زۆرینه‌ی كاته‌كاندا به‌مشێوه‌یه نییه‌و هۆكارگه‌لی تر ئه‌بێته هۆی وه‌ستانی دڵیان، كه برتتین له: 1- كاردیۆ میۆپاتی هایپێرترۆفی: نه‌خۆشییه‌كی جێنێتیكییه كه ئه‌بێته هۆی گه‌وره‌بوونی خانه‌كانی دڵ. ئه‌م گه‌وره‌بوونه ئه‌بێته هۆكار تا به‌شه ده‌روونییه‌كانی دڵ گه‌وره‌تر بن و به‌مشێوه‌یه به‌ری هاتوچۆی خوێن بگیرێت. ئه‌م نه‌خۆشییه سه‌ره‌كیترین هۆكاری وه‌ستانی دڵه له‌ناو یاریزانه گه‌نجه‌كاندا. 2- نه‌خۆشی كاواساكی: بێنهزمییهكی ده‌گمه‌نی قۆناغی منداڵییه كه ئه‌بێته هۆكاری هه‌وكردنێكی زۆری ده‌ماره خۆێنبهرهكان. كاتێك ئه‌م نه‌خۆشییه كاریگه‌ری خۆی ئه‌خاته‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی كرۆنێر، به‌ری خوێنێكی پڕ له ئۆكسیجێن بۆ ناو دڵ ئه‌گرێت و به‌مشێوه‌یه خێرایی لێدانی دڵ به‌رزده‌كاته‌وه‌و توشی هه‌وكردنی ئه‌كات و ده‌رئه‌نجام ئه‌توانێت وه‌ستانی دڵی لێبكه‌وێته‌وه. 3- برینداربوونی دڵ: ئه‌كرێت به هۆكاری خۆڕاگرییه زۆر دژواره‌كانی ناو یارییه وه‌رزشییه‌كاندا بێته‌ئاراوه. ئه‌م گوشاره له‌ڕاده‌به‌ده‌ره ورده‌ورده كاریگه‌ری له‌سه‌ر چالاكی دڵ دائه‌نێت و ئه‌بێته هۆكاری رووداوێك له‌ناو دڵدا. راپۆرته‌كانی ته‌رم پشكنینی "میكا تر‌و" (گه‌وره قاره‌مانی ئۆڵترا ماراتۆن) پیشانیداوه كه هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی هه‌ر ئه‌م بابه‌ته بووه. خاك – ئا: sm
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure