18/10/2019 08:23 PM

گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە بڵاوکرایەوە

لە دووتوێی چەندین لاپەڕەدا، کتێبی (گەندەڵی دەردێکی کوشندەیە) چاپ و بڵاوکرایەوەو کەوتە بەردەستی خوێنەرانی.

کتێبەکە له نووسینی (عبدالهادی عباس) و وەرگێڕانی (مەحمود قەرەداغی)یە، لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی بەشی راگەیاندن و رووناکبیری مەڵبەندی 1ی ریکخستنی سلێمانی (ی.ن.ک)ە.

لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە: یەکێك لەو دەردو دیاردە زەق و ئاشکرایانەی ئەمڕۆ لە دنیای سەرمایەداری و بلۆکی سۆشیالیستی جاران و بگرە لە وڵاتانی جیهانی سێهەم و تازە رزگاربووشدا سەرنج ئەدرێت تەشەنەکردنی (گەندەڵی سیاسی و ئیداری و دارایی)یە کە شارەزایان چواندوویانە بە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی (تاعون و ئایدز) کە دەبێتە مایەی قڕتێخستنی کۆمەڵ و هەڕەشە لە بوون و مانەوەیان دەکات.

(گەندەڵی) بە چەمکە گشتییەکەی بریتییە لە هەوڵدانی خەڵکی دەسەڵاتدار لەبۆخستنەگەڕی (دەسەڵاتی سیاسی و ئیداری و سامانی گشتی کۆمەڵ).

خاك





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved