بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان، پێش خستنە بازاڕی سەرجەم ئەو خواردن و خواردنانەی پێش ئەوەی بەردەستی هاووڵاتیان بکەوێت، لەلایەن تاقیگەی خۆراک لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی پشکنینی پێویست دەکرێت بۆ هەموو ئەو خواردن و خواردنەوانەی دێتە سنوری پارێزگای سلێمانی. لەو چوارچێوەیەدا لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی، لیژنەی لەناوبردن هەستان بە لەناوبردنی (95) کارتۆن چلورە بە شێوەیەکی تەندروست. كه دوو جار لە پشکنین دەرنەچووەو بڕیار لەسەر لەناوبردنی دراوە. داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکریت لەکاتی هەبوونی خۆراکی خراپ و بەسەرچوودا بە زووترین کات لیژنەکانی چاودێری تەندروستی ئاگاداربکەنەوە. خاك - چاودێری تەندروستی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure