18/10/2019 08:39 PM

یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری دەکرێتەوە

لە ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە پایتەختی ڕۆشنبیری دەکرێتەوە لەژێر چاودێری سەرۆک کۆماری عێراق.

کۆمپانیای (اطلس الاصيل) بە هاوکاری (ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی) یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بە دروشمی (کتێب ڕوناکی ژیانە) لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی شاری سلێمانی لە پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی ڕیکدەخات لە 14-11-2019 تا 23-11-2019.

پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ کتێب بە بەشداری چەندین ناوەندی بڵاوکردنەوەی عەرەبی و بیانی و نیشتیمانی لەگەڵ پێشکەشکردنی چەندین بەرنامەو سیمینارو کۆڕی ڕۆشنبیری و چالاکی هونەری دەبێت.

ئێوەی بەڕیزی خوێنەرو هاوڕێی کتێب دەتوانن سەردانی یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب بکەن لە سلێمانی بۆ بەرز ڕاگرتنی ناوی پایتەختی ڕۆشنبیری.

خاك - ناوەندی سارا




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved