19/10/2019 12:00 PM

شاومی ڕێدمی 8 هاتە ناو بازاڕەوە

ڕێدمی 8 مۆبایلێكی تا رادەیەك هەرزانە كە بەرهەمی كۆمپانیای شاومییە. ئەم مۆبایلە زۆربەی تایبەت مەندییەكانی مۆدێلی پێش خۆی واتە ڕێدمی 8A ڕاگرتووە، بەو جیاوازییەی كە ڕووكاری ئەم مۆدێلە نوێیە لەشووشە بەرهەم هاتووە. شاشەی ئەم مۆبایلە 6.22 ئینچە و خاوەنی كواڵیتی HDـە. لە بەشی كامێرادا، كامێرای سێڵفی ئەم مۆبایلە بەتوانستی 8 مێگاپیكسڵەوە وێنە و ڤیدیۆ تۆمار ئەكات. كامێرای سەرەكی ئەم مۆبایلە لە بەشی پشتەوە جێگیر بووە و لەدوو بەش پێك هاتووە، كە بریتییە لە هەستەوەرێكی 12 مێگاپیكسڵی و هەستەوەرێكی 2 مێگاپیكسڵی بۆ بەراوردكردنی قووڵایی دیمەنەكان. مێشكی ئەم مۆبایلە سنەپدارگۆنی 439ـی لەسەر جێگیر كراوە كە لە لایەن كۆمپانیای ئەمریكی "كواڵكام"ـەوە بەرهەم هاتووە. وزەی پێویست بۆ ئەم سیستەمە لە لایەن پیلێكەوە دابین ئەكرێت كە توانستەكەی 5000 میلی ئەمپێرە و بەخۆشحاڵییەوە شەحنكەرەوەی 18 "وات"ـە، بەڵام كۆمپانیای بەرهەمهێنەر ئاداپتۆری 10 "وات"ـی بۆ مشتەری خستۆتە ڕوو. لە تایبەت مەندییە گرنگەكانی ئەم مۆبایلە ئەتوانین ئاماژە بە ڕادیۆ FM و جەكی 3/5 میلی مەتری بكەیەن. ڕیدمی 8،  3 ڕەنگی هەیە، ڕەش و شین و سوور. نرخی جۆری 3 گێگابایت ڕام و 32 گێگابایت بیرگە، 112 دۆلار و جۆری دووهەم واتە 4 گێگابایت ڕام و 64 گێگابایت بیرگە 126 دۆلارە. نرخی جۆری دووهەمی ئەم مۆبایلە لە بازاڕی ئۆكراین 181 دۆلارە. 

www.gsmarena.com

خاک_پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved