شیرین عه‌بدولوه‌هاب كچه گۆرانیبێژی ناوداری میسری نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی گه‌لی لوبنان كرد‌و پشتیوانی‌و هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕی بۆ ئاگره گه‌وره‌یه‌ی له دارستانه‌كانی ئه‌و وڵاته به‌ربووه. له نامه‌كه‌یدا شیرین قسه‌كانی ئاراسته‌ی سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیری لوبنان ده‌كات‌و ده‌ڵێ: ئاماده‌یه ئاهه‌نگێك بگێڕێت‌و داهاتی ئاهانه‌گه‌ش پێشكه‌شی زیانلێكه‌وتوانی ئاگره‌كه بكات. شیرین له ئه‌كاونته‌كه‌ی خۆیدا له ماڵپه‌ڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: دڵم ده‌سووتێ بۆ دۆخی لوبنان، به‌ڵام له‌م كاتانه‌دا به ته‌نیا قسه‌كردن به‌س نییه، له‌به‌ر ئه‌وه من ئاماده‌م ئاهه‌نگێك بگێڕم و هه‌موو داهاته‌كه‌یشی بۆ زیانلێكه‌وتوانی ئاگره‌كه بێت، داواش له سه‌عد ره‌فیق ئه‌لحه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیرانیش ده‌كه‌م ئاهه‌نگه‌كه له ژێر سه‌رپه‌رشتی خۆیدا به‌ڕێوه بچێت. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی شیرین دوای ئه‌وه دێت رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو زیاد له 100 ئاگر له ناوچه جیاجیاكانی لوبنان كه‌وته‌وه‌و دارستان‌و ناوچه‌یه‌كی فراوانی ئه‌و وڵاته سوتا. ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure