19/10/2019 10:18 PM

گه‌شتێكی ژنانه‌ی مێژوویی بۆ بۆشایی ئاسمان

دوو ژنه‌ كاپتنی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌مریكی مێژوو دروستده‌كه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجار گه‌شتێكی ژنانه‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن.

هه‌ردوو ژنه‌ كاپتنی كه‌شتی ئاسمانی ئه‌مریكی كریستینا كوتش و جیسیكا میرو گه‌شتێكیان به‌ كه‌شتی ئاسمانی ئه‌نجامدا، كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌ته‌نها ژن بۆ بۆشایی ئاسمان گه‌شت بكه‌ن.

ئاژانسی فڕین و بۆشایی ئاسمانی ئه‌مریكی (ناسا) له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا نیشانی ده‌دات كه‌ هه‌ردوو ژنه‌ كاپتنه‌كه‌ له‌ بۆشایی ئاسمان به‌ جلی سپییه‌وه‌ له‌ وێستگه‌یه‌ك له‌ به‌رزی 408 كیلۆمه‌تر له‌سه‌رو زه‌وی یه‌كێك له‌ پاترییه‌ له‌كاركه‌وتووه‌كانی وێستگه‌یه‌كی بۆشایی ئاسمان ده‌گۆڕن و ماوه‌ی 5 سه‌عاتیان پێده‌چێت.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌م رووداوه‌ به‌ كارێكی مێژوويی ناوده‌بات.

خاك - ئاژانسه‌كان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved