23/10/2019 10:37 AM

بڵاوبوونەوەی یەکەم تویت به کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێتی سەتەلایتی

پرۆژەی ستارلینک به ئامانجی پێشکەشکردنی ئینتەرنێتی سەتەلایتی به شێوەی کاتی دامەزراوە و "ئیلان ماسک"، بەڕێوەەری کۆمپانیای "سپیس ئیکس"، به بەکارهێنانی ئەم جۆرە ئینتەرنێتە یەکەم تویتی خۆی بڵاو کردوە. ئەم کۆمپانیایە ئەم پرۆژه بەرزەفڕانەیەی لە مانگی مەیی ساڵی ٢٠١٩ـدا دەست پێ کرد. لەو کاتەدا ٦٠ دانه سەتەلایتی ستارلینک لە بنکەی ئاسمانیی "کیپ کەرنەڤاڵ"ـەوە ڕەوانەی ئاسمان کران. ئەم سەتەلایتانه لە بەرزایی ٤٤٠ کیلۆمەتری لە ئاستی زەوییەوە جێگیر کران و پاشان به هۆی بزوێنەرەکانیانەوە گەیشتنە بەرزایی ٥٥٠ کیلۆمەتری. ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆژەیه دابین کردنی ئینتەرنێتێک بوو به خێرایی یەک گێگابایت لە چرکەیەکدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی جیهان. هەر وەک باس کرا، ئیلان ماسک چەند کاتژمێر لەمەوبەر به بەکارهێنانی ئەم ئینتەرنێتە ئەم تویتەی بڵاو کردەوە: "ئەم تویته لە نێوان زەوی و ئاسماندا به کەڵک وەرگرتن لە ئینتەرنێتی ستارلینک بڵاو کرایەوە". پرۆژەی ستارلینک بریتیە لە ١٢هەزار سەتەلایت کە لە مەداری خوارەوەی بنکە ئاسمانییەکەدا جێگیر کراون. گەر گرفتێکی ئەوتۆ نەیەتە ئاراوە، ئەم پرۆژەیه لە ٢٠٢٠ـدا به ئەنجام ئەگات. مۆڵەتی ئەم پرۆژەیه لە لایەن کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی فێدڕاڵی ئەمریکاو ئەنجومەنی نێودەوڵەتی پەیوەندییەکانەوە دراوە به "سپیس ئیکس"، بەڵام کارناسان لایان وایه ئەم جۆرە پرۆژانه ئاسمان قەرەباڵغ ئەکات و ئەو تیشکانەی کە ئەم سەتەلایتانه هەیانه، تەندروستی مرۆڤ ئەخەنە مەترسییەوە.

 

خاک_پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved