23/10/2019 10:51 AM

مایكرۆسۆفت ئینتەرنێت بۆ ناوچە هەژارەكانی جیهان دابین ئەكات

مایكرۆسۆف ڕایگەیاند تا 2022 بەپێی بەرنامەی "ئەیرباند"، تۆڕی جیهانی ئینتەرنێت بۆ 40 ملیۆن كەس لە ناوچە هەژارەكانی جیهان دابین ئەكات. ئەم پڕۆژەیە لە 2017ـەوە لە ئەمریكاوە دەستی پێكرد و پاشان بۆ ئەمریكای باشوور و هەروەها بەشێكی زۆر لە بەشی باشووری دەشتی ئەفریقا پەرەی سەندووە. لە ئێستادا مایكرۆسۆڤ لە ئەمریكا بە كەڵك وەرگرتن لە تەكنەلۆجیای TVWS (كۆمەڵێك فرێكانسی بێكەڵكی رادیۆ و تەلەفیزیۆن) لەسەر فرێكانسی 600 مێگاهێرتز، ئینتەرنێتی بۆ 3 ملیۆن هاووڵاتی دابین كردووە. ئەم كۆمپانیایە لەپرۆژە نوێیەكەیدا بەتەمایە جگە لەم تەكنەلۆجیایە ڕێكاری نوێتریش بەكار بهێنێت. مایكرۆسۆفت بۆ بەكردەوەیی كردنی ئەم پلانە بەنیازە لەگەڵ كۆمپانیا خۆجێییەكان هاوكاری بكات و ISPخۆجێیان بۆ دابین بكات. ئەو شوێنانەی كە تا ئێستا بەپێی ئەم پرۆژەیە بوون بەخاوەنی تۆڕی ئینتەرنێت بریتین لە: دابین كردنی تۆڕی ئینتەرنێت لە دوو قوتابخانە و 5 كێڵگە لە كۆلۆمبیا، دابین كردنی ئینتەرنەت بۆ 6 ملیۆن هاووڵاتی كۆلۆمبیایی دانیشتووی شارەكان. مایكرۆسۆفت هەروەها توانیویەتی ئاستەنگەكانی بەكارهێنانی TVWS لە وڵاتی غینا چارەسەر بكات و لە ئەنجامدا 800 هەزار كەس لەم وڵاتە بوون بەخاوەنی ئینتەرنێت. جگە لە مایكرۆسۆفت، گۆگڵ و فەیسبووكیش لەم بوارەدا چالاكن و ئامانجی سەرەكی ئەم كۆمپانیانیە سەرمایەگوزاری و بەگشتی بەدەستهێنانی داهاتێكی ئابوورییە بۆ خۆیان.

 

 

 

خاک_پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved