27/10/2019 05:58 PM

به خواردنی لالەنگی خۆتان لە شێرپەنجە بپارێزن

جوانییەکانی پاییز وەسف ناکرێت. بەڵام لە پاییزدا جگه لە جوانی و دڵڕفێنی سروشت کۆمەڵێک میوە پێدەگەن کە هەر کامیان کۆمەڵێک سوودیان بۆ لەش هەیە. لالەنگی یەکێک لەم میوە بەتام و بەسوودانەیە. لە درێژەدا باسی سوودەکانی ئەم میوەیه ئەکەین. 

١-کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەش
لالەنگی بە هۆی ئەوەی رادەیەکی یەکجار زۆر لە ڤیتامین A لە پێکهاتەکەیدا بوونی هەیە، خۆراکێکی زۆر بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی گرژی ئەندامە جۆربەجۆرەکانی لەش. پاشان پێکهاتەی ئەم میوەیە ڤیتامین Cـشی تیدایە کە ئەنتی ئۆکسیدەنت بەرهەم ئەهێنێت. ئەنتی ئۆکسیدەنتەکان ئەگەری تووشبوون به نەخۆشی کەم ئەکەنەوە.

٢-کەمکرنەوەی مەترسی تووشبوون به شێرپەنجە
توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە ئەم میوەیە ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە پێشگری کردن لە شێرپەنجە. ئەم میوەیه بریتیه لە رێژەیەکی بەرچاو لە پێکهاتەکانی "فیتۆ" کە تایبەیمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە. هەروەها ئەو ئەنتی ئۆکسیدەنتانەی کە لە لالەنگیدا بوونیان هەیه ئیزن نادەن دابەشبوونی خانەکانی لەش تووشی ئاڵۆزی بێت. 

٣-بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی لەش
سیستەمی بەرگریی لەش ئەگەرچی به دژی نەخۆشییه جۆربەجۆرەکان ئیش ئەکات بەڵام هەندێک جار خۆی تووشی گرفت ئەبێت. ئەو "بیۆفلاونۆئید"ـانەی کە لە پێکهاتەی لالەنگی و هاوشێوەکانیدا بوونیان هەیە بۆ نموونه پرتەقاڵ، ئەم سیستەمە بەهێز ئەکەن. 

٤-ئێسکەکان بەهێز ئەکات
پیری و هەندێک لە نەخۆشییەکان ئەبنه هۆی لاواز بوون و شکانی ئێسک. لالەنەگی سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بۆ دوو مادەی مانیزیۆم و کالیسیۆم کە رۆڵێکی گرنگ لە تەندروستی ئێسکدا ئەبینن. 

 

سەرچاوە: naturalfoodseries

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved