28/10/2019 11:16 PM

مێژوو - ناوچەی مێزۆپۆتامیا

مێزۆپۆتامیا ناوچەیەکە لە باشووری رۆژئاوایی ئاسیا کە لە نێوان دوو رووباری دجلە و فوراتدا هەڵکوتووە. ئەو ناوچەیە لەبەر تایبەتمەندی جوگرافیاوە، بۆتە شوێنێک بۆ شارستانییەت و مێژووی ئەم ناوچەیە پڕە لە داهێنان و بۆ ساڵانێکی زۆر کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆڤ‌ داناوە. وەک نموونەی ئەم داهێنانە ئەتوانین ئاماژە بکەین بە ماتماتیک، خەریتە، نووسین و سازکردنی بەلەم. هەر بەم هۆیەش هەندێک جار بە ناوی "لانکەی شارستانییەت" باس لەم ناوچەیە کراوە.
لە راستیدا مێزۆپۆتامیا لە شوێنێک هەڵکەوتووە کە ئەمڕۆکە پێی ئەگوترێ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بریتییە لە بەشێکی باشووری رۆژئاوایی ئاسیا و هەروەها هەندێک لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست. وشەی مێزۆپۆتامیا وشەیەکی کۆنە پێکهاتووە لە دوو وشە. مێزۆ "meso" واتە "لە نێوان" و وشەی پۆتامۆس"potamos" واتە "رووبار". مێزۆپۆتامیا لە ئێستادا وڵاتانی عیراقی مۆدێرن و کوەیت و تورکیا و سوریا لەخۆ دەگرێت.
یەکەم جار 14000ساڵ بەر لە زایین خەڵک لەو ناوچەیەدا ژیاون. 5000 ساڵ دواتر و پاش دەستەمۆ کردنی ئاژەڵەکان ژیانی جووتیاریش لەو ناوچەیە دەسی پێکردووە.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved