29/10/2019 09:38 AM

توێژەران توانیان پیلێکی نەرم دروست بکەن + ڤیدیۆ

توێژەرانی زانکۆی ETHـی زوریخ پیلێکی نەرمیان بەرهەم هێناوە کە به نووشتانەوە و راکێشان و لوول کردن تایبەتمەندی گواستنەوەی وزە لە دەست نادات. ئەم تایبەتمەندییە، ئەو پیلە ئەکات به رکابەری پیلە "لیتیۆم-یۆنی"ـیەکان کە لە ئێستادا کەڵکیان لێ وەرئەگیرێت. ئەم پیلە پێکهاتووە لە رووکەشێک کە لە کاربۆن و زێو دروست بووە. ئەم رووکەشە زێوینانه بۆ ئەوەیە کە لە ئەگەری راکێشرانی پیلەکەدا، پێکهاتەکەی نەشێوێت. هەڵبەت خێرایی گواستنەوەی وزە لەم حاڵەتەدا به نیسبەت حاڵەتی ئاسایی هەندێک دائەبەزێت. یەکێکی‌تر لە بەشەکانی ئەم پیلە، ئەلەکترۆلیتەکەیەتی کە حاڵەتی جیلی هەیە و به نیسبەت ئەلەکترۆلیتەکانی‌تر هەندێک نەرم‌ترە. بەپێی قسەکانی دوکتۆر "مارکۆس نیدەربەرگەر" کە بەرپرسی ئەم توێژینەوانەیە، ئەلەکترۆلیتەکانی ئێستا زۆر ژەهراوین و ئەگەری ئاگر کەوتنەوەیان هەیە. زۆر گرنگە لەو کاتەدا کە پیلەکە تووشی زیان دێت، ماددە هەستیارەکانی ناو پیلەکە نەیەنە دەرەوە. هەڵبەت گشتگیر بوونەوەی ئەم تەکنەلۆجیایە، پرۆسەیەکی درێژخایەنە و توێژەرانی ئەم بوارە سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی ئەم جۆرە پیلە. ئەم پیلە ئەتوانێ لە زۆر شوێندا بەکار بهێندرێت، هەر لە پیشەی جلوبرگەوە بگرە تا گەجێتەکان.

 

 

سەرچاوە: techspot

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved