29/10/2019 10:37 AM

مێژوو - ناوچەیەک کە بە فەڵەستین دەناسرێت

فەڵەستین ناوچەیەکە کە بریتییە لە 2400 مایلی چوارگۆشە و کاریگەرییەکی بەرچاوی بووە لە مێژووی کۆن و مۆدێرنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. بەشی هەرە زۆری مێژووی فەڵەستین بریتییە لە تووندوتیژییەک کە لە ئارادا بووە بۆ داگیرکردنی ئەم خاکە.
تا ساڵی 1948، فەڵەستین بەو شوێنە ئەگوترا کە لە نێوان دەریای ناوەڕاست و ڕووباری ئۆردۆن‌دا بوو. ئەو عەرەبانەی کە بەم ناوچەیە ئەڵێن "نیشتمان" پێیان ئەگوترێ فەڵەستینی، ئەمڕۆکە بەشی هەرە زۆری ئەم ناوچەیە پێی ئەگوترێ ئیسرائیل.
بەڵام لە ئێستادا فەڵەستین بەو شوێنە ئەگوترێ کە بریتییە لە کەنداوی ڕۆژئاوا( ئەو شوێنەی کە ئیسرائیل لە ئۆردۆن جیا ئەکاتەوە) و کەناری غەزە (سنوری نێوان ئیسرائیل و میسر).
پتر لە 135 وڵاتی نەتەوە یەکگرتووەکان فەڵەستین وەک وڵاتێکی سەربەخۆ ئەناسن بەڵام ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی‌تری وەکو ئەمریکا، بڕوایان بەم پۆلێن بەندییە نییە.
ڕەچەڵەکی وشەی فەڵەستین؟
زانایان لایان وایە کە رەچەڵەکی ئەم وشەیە ئەگەڕێتەوە بۆ وشەی فیلیستیا "Philistia" و ئەویش ئاماژەیە بەو خەڵکەی کەوا 12سەدە بەر لە زایین لەم ناوچەیە ژیاون.
لەناو مێژوودا گروپگەلی جیاواز حوکمڕانی فەڵەستین‌یان کردووە، ئەم گروپانە بریتین لە بابلییەکان، ئاشوورییەکان، فارسەکان، یۆنانی و رۆمییەکان، عەرەبەکان، فاتمییەکان، سەلجووقیەکان و تورکەکان، میسرییەکان، مەملووکیەکان و موسوڵمانەکان. لە ساڵەکانی 1517 ەوە تا 1917 بەشی هەرە زۆری ئەم ناوچەیە لە ژێر دەستی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا بووە.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved