29/10/2019 04:21 PM

چەند شێوازی سادە و خێرا بۆ چارەسەرکردنی قەبزی

قەبزبوون کێشەیەکی تەندروستی باوە و هەندێک جار تاقەت‌پڕووکێن و زۆرتر بەهۆی کەمی ماددەی "فایبر" لە لەشدا دێتە ئاراوە. لەخوارەوە ئاماژە بەچەند ڕێگای چارەسەری ئەم کێشەیە ئەکەین.
١-  ئاو زۆر بخۆنەوە
پیاوان ئەبێ هەموو ڕۆژێک 3.7 لیتر و ژنانیش ئەبێ لانی‌کەم 2.7 لیتر ئاو بخۆنەوە. بەهۆی ئەوەی هۆکاری سەرەکی قەبز بوون وشک بوونی پیساییه، کەواتە ئەبێ بەڕادەی پێویست ئاو بخۆنەوە. ئاوی هەندێک لەمیوەکان بۆ نموونە هەرمێ و سێو ئەتوانێ ئاوی لەش دابین بکات.
٢-  ئەو خۆراکانە بخۆ کە "فایبەر"ی تێدایە
ئەم خۆراکانە کۆئەندامی هەرس بەهێز ئەکا و ئەبێتە هۆی ئەوەی ئاوێکی زیاتر لەناو پیسایی مرۆڤدا بمێنێتەوە و ئاسانتر دوور بخرێتەوە. سەوزە و میوە و تۆوی گوڵەبەڕۆژه باشترین سەرچاون بۆ "فایبەر".
٣-  لە شیرەمەنییەکاندا تەنها ماست بخۆن
لە کاتی تووشبوون به قەبزیدا دەگوترێ کە لەخواردنی شیرەمەنی خۆ بپارێزن، بەڵام ماست جیاوازە. ماست بریتیە لە "بیفیدۆباکتریۆم لانگۆم" و "بیفیدۆباکتریۆم ئینیمالیس" کە بەپێی توێژینەوەکان ئەبنه هۆی ڕەوان بوونی کۆئەندامی هەرس و ئازارەکانی قەبز بوون کەم ئەکاتەوە.
٤-  هەڵووژەی وشک کراو بخۆن
هەڵووژەی وشک کراو جگە لە "فایبەر" خاوەنی مادەیەکی‌ترە به ناوی "سۆربۆتیل" کە ئەبێتە هۆی لەناوچوونی قەبزی. گەر حەزتان لە تامی هەڵووژەی وشک نییه ئەتوانن لەگەڵ ئاو بیخۆن.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved