29/10/2019 05:03 PM

ئەو خۆراکانەی هۆکاری زیپکەن- ئەو خۆراکانەی زیپکە لەناو ئەبەن

ڕۆڵی خۆراک لەسەر تەندروستی پێست بابەتێکی سەلمێندراوە. هەندێک لە خۆراکەکان ئەبنه هۆی زیپکە و هەندێکیان ئەبنه هۆی لەناوچوونی زیپکە. لە درێژەی بابەتدا لەگەڵ هەندێکیان ئاشنا ئەبین.

*ئەو خۆراکانەی ئەبنه هۆی زیپکە:

١-شیر
گەر دەموچاوتان به بەردەوامی زیپکە ئەکات، هەوڵ بدەن لە بەکارهێنانی شیر بەڕادەی زۆر خۆبپارێزن. هەندێک لە توێژینەوەکان باس لەوە ئەکەن چون شیر ئەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی لەنەکاوی هۆرمۆنی تێستێسترۆن و یەکێک لە دەرەنجامی ئەم بەرزبوونەوەیه دروست بوونی زیپکە بە ڕوخسارەوەیە.

٢-ڕۆن و چەوری
گەر حەز ئەکەن پێستێکی ڕوون و گەشتان هەبێ خۆتان لە خواردنی فەست فوود و مریشکی سوورکراوە بپارێزن. به پێی توێژینەوەیەک کە ساڵی٢٠١٤ (ئەنجام دراوە) ئەو کەسانەی ڕوخساریان به بەردەوامی زیپکە ئەکات، ڕۆن و چەوری زیاتر بەکار ئەهێنن.

*ئەو خۆراکانەی زیپکە لەناو ئەبەن

١-ئەو میوەی سەوزانەی ئەنتی ئۆکسیدانتی تێدایە
ئەو ئەنتی ئۆکسیدانەتەی لە پێکهاتەی میوە و سەوزەدا بوونی هەیە، کاریگەری ڕادیکاڵە ئازادەکان کە ئەبنە هۆی گرژبوونی ئەندامەکانی لەش و زیپکە و لۆچی پێست، پووچەڵ ئەکاتەوە.

٢-ماسیی چەور
خواردنی ماسیی سالۆمۆن و ساردین بۆ دابین کردنی ئۆمیگا ٣ـێی لەش زۆر بەسوودن. ئۆمیگا ٣ بەنزم کردنەوەی گرژییەکانی لەش ئەگەری دروست بوونی زیپکە کەم ئەکاتەوە.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved