30/10/2019 06:59 AM

زیانەکانی کێشانی 30 خولەک نێرگەلە


بەکارهێنانی نێرگەلە مێژوویەکی کۆنی هەیه و لە ئێستاشدا زۆر باوە به تایبەت لە ناو مێردمناڵان و گەنجاندا. بیروڕای گشتی باس لەوە ئەکا کە زیانەکانی نێرگەلە و جگەرەی ئەلەکترۆنی زۆر لە جگەرە کەمترن. بەڵام ئەم بۆچوونه تەواو هەڵەیە. لە درێژەدا ئاماژە به هەندێک لە زیانە مەتریسدارەکانی نێرگەکە ئەکەین. 
زیانەکانی دووکەڵی نێرگەلە بەر لەهەر شوێنێک کاریگەی لەسەر دڵ دائەنێت. ئەو مۆنۆکسیدی کاربۆنەی کە خەڵووزی سەر نێرگەلە بەرهەمی ئەهێنێت ئەبێتە هۆی تەنگ بوونەوەی دەمارەکانی لەش و کارکردی دڵ ئاڵۆز ئەکات و ئەمەش ئەگەری جەڵتەی دل بەرز ئەکاتەوە. دواتر ڕادەی نیکۆتین و باقی مادە ژەهراوییەکان کە لەڕیگای دووکەڵی نێرگەلەوە ئەڕواتە ناو سییەکانەوە لە جگەرە زیاترە. بەپێی توێژینەوەکان یەک کاتژمێر کێشانی نێرگەلە بەرابەرە لەگەڵ کێشانی ٤٠ جگەرەدا لەسەر یەک. کەوابوو ئەگەرچی نکۆڵی لەزیانەکانی جگەرە ناکرێت، بەڵام زیانەکانی نێرگەلە چەند قات زیاترە. جگە لەمانه ئەو ژەهرانەی لە دووکەڵی نێرگەلە دایە ئەبێتە هۆی شێرپەنجەی سی و گەدە و سوورێنچک و میزەڵان. هەروەها ڕێخۆشکەرە بۆ ئازارەکانی دەم و ددان و هتد.. نێرگەلە چون زۆرتر بەکۆمەڵ بەکار ئەهێندرێ ئەگەری گوازرانەوەی نەخۆشی لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی‌تر بەرز ئەبێتەوە.

سەرچاوە: medicalnewstoday
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved