30/10/2019 08:21 PM

چۆن ژنان لە "هیندستان" داوای شەقامی ئارامتر دەکەن؟

ئەمانەی خوارەوە قسەکانی ژنێکی ڕۆژنامەوانە کە باس لەکێشەی خاتوونەکان دەکات لە "هیندستان":

من 42 ساڵم تەمەنە و بنەماڵەی خۆم هەیە، بەگشت لە"هیندستان"دا تەنیا گەشتم کردووە بۆ ماوەی نزیکەی 20 ساڵ. ئەو بەسەرهاتانەی کە خاتوونەکان بۆمی ئەگێڕنەوە و بەسەرهاتی ژیانی ڕۆژانەی خۆم، پەردە لادانە لەسەر کۆمەڵگایەک کە شوێنە گشتییەکان بەشێوەی فەرمی بوونەتە مڵکی پیاوان.
لە یادمە کاتێک مێردمناڵ بووم پانتۆڵێکم لەبەرئەکرد بۆ ئەوەی خۆم بشارمەوە لە چاوی پیاوە چاوپیسەکان. دوو دەیە دواتر کە ئێستا وەک کەسێکی پڕۆفیشناڵ ئیش ئەکەم، هێشتاش لەناو سەیارەکەما خۆم بچووک ئەکەمەوە بۆ ئەوەی نەکەومە بەرچاو.
بۆ ژنانی هیندی ژمارەی ئاسایش لە شەقامەکان ترسێنەرە. بنکەی تاوانە نەتەوەییەکان لەساڵی 2011 دا ژمارەی 228650 تاوانی دژ بە خاتوونەکان تۆمار کردووە کە ئەم تاوانانە بریتین لە دەسدرێژی، کوشتن و دزینی ژنان. ئەو ساڵە وتارێکی ناونەتەوەیی پلەی چوارەمی بە "هیندستان"دا لەبواری مەترسیدار بوون بۆ خاتوونەکان. واتە "هیندستان" پاش سێ وڵاتی "ئەفغانستان" و "کۆماری دیمۆکراتیکی کۆنگۆ" و پاکستان"، مەترسی‌دارترین وڵات بووە بۆ ژنان.
 بەسەرهاتی خاتوونێک بە ناوی "جیۆتی سینگ" کەسیک کە هەروەها بە "نیرباهیا" ناوی لێ ئەبەن، بووە هۆی ئەوەی هەل ‌ومەرجەکە بگۆڕێ. ئەو کەسێک بوو کە ئەو مەترسییەی کردە پرسێکی جیهانی. لە زمانی "هیندی"دا "نیرباهیا" واتە نەترس. ئەو قوتابییەکی پزشکی بوو کە لەناو پاسێکدا دەستدرێژی کرایە سەر و لە پاشانیشدا مرد. تۆمەتبارەکان سزای مەرگیان بۆ دەرچوو. پاش ئەمە بزاڤی "نیرباهیا" دەسی پێکرد و رۆژبەڕۆژ ژنان پتر داوای مافی ئاسایشی خۆیان ئەکەن و داوا ئەکەن کە شەقامەکان ببێتە شوێنێکی پارێزراو بۆ خاتوونەکان بۆ ئەوەی هەر کاتێک حەزیان لێبوو بتوانن بێنە دەرەوە و بێ‌ترس پیاسە بکەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved