31/10/2019 08:12 AM

بەرهەمهێنانی ڤاکسینی هەڵامەت لەلەیەن پسپوڕانی بواری تەندروستییەوە

بەرهەمهێنانی ڤاکسینی هەڵامەت لە لایەن پسپوڕانی بواری تەندروستییەوە

هەڵامەت نەخۆشییەکی گشتگیر و ئازاردەرە و هەموو ساڵێک بەشێکی زۆری خەڵک تووشی ئەم ئازارە ئەبن. بەڵام ئەم نەخۆشییە خەریکە بنەبڕ ئەکرێت. لە ئێستادا هەندیک ڤاکسین بۆ لەناوبردنی ئەم نەخۆشییه هەیه، بەڵام بە تەواوەتی بەری پێ نەگیراوە و پسپۆڕان بەتەمان ڤاکسینێکی تاهەتایی بۆ ئەم نەخۆشییه دروست بکەن. هۆکاری سەرەکی تووشبوون بەم نەخۆشیه ڤایرۆسێکه کە دوو جۆری هەیه: A و B. ئەم دوو جۆرە ڤایرۆسە هەردوکیان لەناوخەڵکدا بڵاوئەبێتەوە و شێوەیەکی گشتگیر هەڵامەتی مرۆیی لێ ئەکەوێتەوە. گروپێک لە توێژەرانی کۆلێژی پزیشکی Icahn لە Mount Sinaiی نیۆرک بەهاوکاری باقی دامەزراوە تەندروستییەکان، شێوازێکیان داهێناوە کە ڕوانگەی زانایانی لە بواری پێشگیری لەم نەخۆشییەدا تووشی ئاڵوگۆڕکردووە. ئەم گرووپە سەرنجی خۆیان خستۆته سەر "هێماگلۆتینین" واتە ئەو پڕۆتینەی کە لەڤایرۆسی هەڵامەتدا بوونی هەیه. هێماگلۆتینین لە دوو بەش پێکهاتووە. بەشێک کە پێی ئەگوترێ "سەری پڕۆتین" و لەهەموو جۆرەکاندا جیاوازه و بەشێکیتر کە پێی ئەگوترێ "ساقەی پڕۆتین" کە لەهەموو جۆرەکانی ئەم ڤایرۆسەدا هاوشێوەن. هەر بۆیه ئەم زانایانه بڕیاریان داوە ڤاکسینێک بەرهەم بهێنن کە هێرش بکاته سەر بەشی دووهەم کە لەهەموو ڤایرۆسەکاندا به یەک شێوە دەرئەکەوێت. هەر بۆیه ئەوان لەپڕۆتینێک کەڵیان وەرگرتووە کە پێی ئەگوترێ "هێماگلۆتینین کایمریک cHA"
بەگشتی بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسین، ئەو ڤایرۆس یان بەکتریایەی کەوا هۆکاری نەخۆشیەکەیه، لاوازی ئەکەن و ئەیخەنه ناو لەشەوە. ئەم میکرۆبە لاوازە سیستەمی بەرگری لەش ئەورووژێنێت و مادەیەک بەرهەم ئەهێنێت کە بۆ هەمیشە لەشی مرۆڤ  لەبەرانبەر ئەم میکرۆبانەدا ئەپارێزێت.

سەرچاوە: medicalnewstoday
خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved