31/10/2019 03:38 PM

زۆرینەی یاسا دانەرانی وڵاتی "روواندا" خاتوونەکانن

ژنان نزیکەی 62 لەسەدای یاسادانەرانی وڵاتی روواندان لەڕاستی ‌دا ئەم پێکهاتە کۆمەڵایەتییە پاش جینوسایدی ساڵی 1994 ڕوویدا.
لەم ساڵەدا جینۆسایدێکی تووندوتیژ ئەنجام درا، ئەمڕۆکە شوێنێک بە ناوی مۆزەخانەی جینۆساید لە پایتەختی ڕوواندا  لە شاری "کیگالی"  بۆ ئەم ڕووداوە بۆنیات نراوە کە شوێنێکی زۆر ترسێنەرە و بۆتە شوێنێک بۆ وەبیرهێنانەوەی ئەو سەد رۆژە کە پڕ بووە لە ترس و دڵەخورپە.
ئەم خوێنڕیژییە پاش ئەمە دەستی پێکرد کە "هۆتۆ" تووندڕەوەکان جەماوەری شۆڕشگێڕی عەشێرەی "تۆتسی"یان تاوانبار کرد بەوەی لە بەربوونەوەی فڕۆکەیەک‌ کە سەرۆک کۆماری روواندا واتە "جووێناڵ هابیاریمانا" و سەرۆک کۆماری بۆرۆندی واتە "سیپرین تاریامیرا"ی تێدابووە "هابیاریمانا" وەک 85 لە سەدی خەڵکی "روواندا" سەر بە هۆتۆکان بوو. ئەم ناڕەزایەتییە بووە هۆی ئەوەی نزیکەی یەک ملیۆن کەس لە "تۆتسی"یەکان بکوژرێن. هەزاران کەسیش لە هۆتۆکان کوژران. نزیکەی 250 هەزار ژن لەم ماوەیەدا دەستدرێژی کرایە سەریان و پتر لە 95000 منداڵ بێ باوک بوون. کاتێک ئەم شەڕە کۆتایی پێهات جەماوەری "روواندا" ببوونە نزیکەی 6 ملیۆن کەس کە زۆربەیان ژنان بوون.
لە مۆزەخانەی جینۆسایددا حەوت پێشانگا هەیە کە زۆربەیان تاریکن، وڤ پڕن لە وێنەی دڵتەزێن. بەڵام  دوو ژووری کۆتایی ژوورێکی ڕووناکن و ناویان نراوە "ژووری ئازادی". ئەم مۆزەخانەیە لەناو دڵی ئیداری پایتەخت دایە و شان‌ بە شانی پارلەمان و ڕووبەڕووی دادگای باڵایە.

سەرچاوە: nationalgeographic

خاک پشکۆ _ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved