1/11/2019 09:40 AM

پۆرشە ماکانی ٢٠١٩؛ ئۆتۆمبێلێکی چێژبەخش

ئەم ئۆتۆمبێلە لە ٢٠١٧ەوە ڕەوانەی بازاڕ کراوە و بە یەکێک لەخێراترین ئۆتۆمبێلەکانی جیهان دێتە ئەژمار. پۆرشە ماکان لە ٢٠١٨ دا بەنسبەت پۆرشەی ٩١١ وکەیمن و باکستر، فرۆشێکی زیاتری بووە. مۆدێلەکانی ماکان لەساڵانی رابردوودا خاوەنی بزوێنەری ٤ سیلەندەری بوون. بەڵام لە مۆدێلی ٢٠١٩دا لە ژێر بۆنیتی ئەم ئۆتۆمبێلەدا بزوێنەرێکی ٦ سیلەندەری جێگیر کراوە بەقەبارەی ٢.٩ لیتر کە ئەتوانێ ٤٣٤ ئەسپەهێز وزە و ٥٥٠ نیۆتۆن‌ مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت. ئەم وزە زەبەلاحە لە لەیەن کێسی گێڕێکی ٧ دانەیی PDKوە بۆ هەر چوار تایەکە ئەگوازرێتەوە. لە ستۆپەکانی پێشەوە و پشتەوە لە دیسکی ٣٩٠ و ٣٥٦ میلی مەتری کەڵک وەرگیراوە و بە مەبەستی کەمکردنەوەی پیسبوونی ستۆپەکان لە ڕووکەشی "تەنگستەن کارپید" کەڵک وەرگیراوە. خێرایی پۆرشە ماکانی ٢٠١٩ لە ماوەی ٤.٣ چرکەدا ئەگاته ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا و ئەوپەڕی خێراییەکەی ٢٧٠ کیلۆمەترە. ڕادەی سووتاندنی سووتەمەنی لەم ئۆتۆمبێلەدا ١٢ لیترە لە ١٠٠ کیلۆمەتردا. ئەم ئۆتۆمبێلە چەندین حاڵەتی تایبەتی هەیه بۆ نموونه: حاڵەتی سپۆرت، سپۆرت پلاس و ئاسایی. هەر کام لەم حاڵەتانه بە ئاسانی لە لایەن شۆفێرەوە دەستنیشان ئەکرێت و به گشتی شۆفێرەکە ئەتوانێ زاڵمبێت بەسەر سەرجەم ئۆپشنەکانی ئەم بەرهەمە سەرنجڕاکێشەی کۆمپانی پۆرشەدا. بۆ دیزاینی ناوەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە لەباشترین مەتریالەکان کەڵک وەرگیراوە و به ئاسانی ٤ کەسی گەورە ساڵ ئەتوانن لەناویدا دابنیشن. سندووقی پشتەوەی ئەم ئۆتۆمبێلە کە به دانانی کەلوپەل بەکار دێت قەبارەکەی ٥٠٠ لیترە.

 

سەرچاوە: autoexpress

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved