1/11/2019 10:28 AM

مێژوو - سوارەکانی کەنیسە


سوارەکانی کەنیسە رێکخراوێک بوو پێکهاتوو لەو کرستیانە خۆبەخشانەی کە ئۆپێراسیۆنی تایبەتیان ئەنجام ئەدا وەکو: پاراستنی ئەو ئەوروپیانەی کە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانیان ئەکرد و هەروەها ئیشی نیزامیشیان ئەنجام ئەدا. ئەو پرسیارەی کە مێشکی گشت مێژوونووسانی بەخۆیەوە خافڵاندووە ئەمەیە کە تا چ ڕادەیەک نەترسی ئەوان ڕاست بووە و لە چ شوێنێکەوە فەرمانیان پێئەکرا و پارەی ئیشەکانیان لە کوێوە ئەهات.
کاتێک لە ساڵی 1099دا شاری "ئورشەلیم" لە لایەن کرستیانەکانەوە داگیرکرا، جەماوەررێکی زۆر لە ئەوروپاوە کەوتنە رێ بەرەو خاکی پیرۆز واتە "ئورشەلیم"، بەڵام لە ڕێگادا زۆریان تاڵان کران و هەندێکیشیان لە لایەن موسوڵمانانەوە کوژران. نزیکەی ساڵی 1118 سوارێکی فەڕەنسی بەناوی "هۆگۆ دێ پایێنس" دەستەیەکی نیزامی پێکهێنا کە بریتی بوون لەهەندێک لەدۆستان و خزمەکانی و ناوی نا سەربازانی نەداری مەسیح کە دواتر پێیانگوترا " سوارەکانی کەنیسە"
بە پشتیوانی "باڵدوینی دووهەم" کە حاکمی "ئورشەلیم" بوو ئەمانە لە یەکێک لە کەنیسەکاندا مانەوە و پەیمانیان بەست کە لە جەماوەری کرستیان کە سەردانی ئورشەلیم ئەکەن ئاگاداری بکەن. لە سەرەتاوە سوارەکانی کەنیسە لە لایەن ڕیبەرە ئایینییەکانەوە زۆریان ڕەخنە لێئەگیرا بەڵام لە 1129 ئەم گرووپە لە لایەن کەنیسەی کاتۆلیکەوە بەفەرمی ناسرا و لە لایەن "بێرناردی کلارڤاکس" کە قەشەیەکی "فەڕەنسی" بوو پشتیوانیان لێکرا.
لە 1139دا پاپای دووهەم ئیزنی دا بەسوارەکان کە خاوەنی هەندێک مافی تایبەت بن. ئیتر ئەوان پێویست نەبوو باج بدەن و پێویست نەبوو فەرمان لە هیچ کەس وەرگرن جیا لەپاپا.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved