2/11/2019 09:29 AM

دارایی بنەماڵە پاشایەتییەکانی ئەوروپا

دارایی ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری شاژن ئەلیزابێتی دووهەم لە بەرانبەر دارایی هەندێک لە بنەماڵە پاشایەتییەکانی دیکەدا به هیچ دێتە ئەژمار. شاژنی بەریتانیا ئەگەرچی ناسراوترین کەسایەتی پاشایەتی ئەوروپایه بەڵام لە گشتیان دوڵەمەندتر نییه. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک لە بنەماڵە سەڵتەنەتییەکانی ئەوروپا و سەروەت و سامانەکەیان ئاشنا ئەبین. 

١-بەلژیک: پاشا فلیپ
زانیارییەکی زۆر لەسەر دارایی پاشا فلیپ لەبەر دەست نییه بەڵام لە 2013دا کۆشکی پاشایەتی بەلژیک ڕایگەیاند دارایی پاشا فلیپ 14 ملیۆن دۆلارە.  دارایی سەڵتەنەتیی وڵاتی بەلژیک یان حکومەت خاوەندارێی ئەکات یان ڕێکخراوێکی سەربەخۆ بەناوی رۆیال تراست (Royal Trust). 

٢- سپانیا: پاشا فیلیپەی شەشەم
بەپێی هەواڵەکان، پاشای ئیسپانیا لە 2015دا مووچەی مانگانای خۆی تا 20٪ کەم کردۆتەوە و کردوویەتی به 267,447 دۆلار. بنەماڵەی سەڵتەنەتی ئیسپانیا خاوەنی 8 کۆشکی پاشایەتی، 5 شوێنی مانەوەی کاتی و 10 پەرستگە و خانەقان. ستایلی ژیان بنەماڵەی پاشا لە 2015دا 8/9 ملیۆن دۆلار تێچووی بووە. دارایی پاشا فیلیپە 20 ملیۆن دۆلارە. 

٣-مۆناکۆ: پرەنس ئەلبێرتی دووهەم
بەپێی هەواڵەکان، پرەنس ئەلبێرتی دووهەم خاوەندارێتی یەک لە چواری ئەو وڵاته ئەکات کە لە ژێر فەرمانی ئەو دان. کۆلێکسیۆنی ئۆتۆمبێلە ئەنتیکەکان و کۆمەڵێکی زۆر پشک لە هۆتێلی مۆنتێ کارلۆ، تەنها بەشێکن لە دارایی پرەنس ئەلبێرتی دووهەم کە سەرجەم به ١ ملیار دۆلار بەراورد ئەکرێت. 

٤-لۆکزامبۆرگ: ئانری دووکی گەورە
بنەماڵەی دۆکالی لۆکزامبۆرگ مانگانه مووچە وەرناگرن بەڵام لە 1948ـەوە هەموو ساڵێک 324,851 دۆلار ئەدرێت بەم بنەماڵەیه بۆ بەڕێوەبردنی ئەرکەکانیان. سەرجەم داراییەکانی ئەم بنەماڵە دەوڵەمەندە 4 ملیار دۆلارە. 

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران

 

 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved