هەموومان ئەزانین کە جگەرەکێشان و یان زۆر خواردنی خۆراکی شیرین کاریگەری نیگەتیڤی لەسەر تەندروستی ئێمە هەیه، بەڵام کۆمەڵێک خووخدە و عادەتی ئاسایی هەن کە ئێمه لە زیانەکانيان ئاگادار نین و بوون بە بەشێک لە ژیانی رۆتینی ئێمه. لە درێژەدا ئاماژە به چەند دانەیان ئەکەین. ١-بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان بەر لە خەوتن توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی ئامێرە ئەلەکترۆنییەکان بەر لە خەوتن ئەبێته هۆی بێخەوی و دابەزینی کواڵیتی خەو. هەر بۆیه لە ماوەی رۆژدا هەست به ماندوویەتی ئەکەین و سترێس و دڵەڕواکێ لە مرۆڤدا بەرز ئەکاتەوە. ٢-شوردنی دەست به ئاوی گەرم زۆر کەس لایان وایه ئاوی گەرم بۆ پاککردنەوە گونجاوترە و بەکتریاکان لەناو ئەبات. بەڵێ ڕاسته، بەڵام ئەبێ ئاوەکە کوڵاو بێ. ئەگینا ئاوی ١٦ دەرەجەی سەنتیگراد و ٣٨ دەرەجه هیچ جیاوازییەکیان لە پاککردنەوەی دەستی ئێمەدا نییه. جگە لەم بابەتانە ئەم ئاوە ٣٨ دەرەجەیه پێستی دەست نەرم و لاواز ئەکات و ڕێگە ئەکاتەوە بۆ دزە کردنی بەکتریاکان. ٣-زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی خوێدا لەوانەیه خوێ خۆراکەکان بەتام بکات، بەڵام زیانێکی زۆری بۆ تەندروستی ئێمه هەیە. بەپێی توێژینەوەکان لە نێوان زێدەڕۆیی لە خواردنی خوێ و نەخۆشییەکانی دڵدا پەیوەندییەکی ئاشکرا بوونی هەیه. خوێ ئەبێته هۆی ئەوەی ئاو لە لەشدا کەڵەکە بێت و ئەم ئاوە زیادەیه فشاری خوێن بەرز ئەکاتەوە.
سەرچاوە: brightside
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure