ئەوان بەهۆی هێرشە تووندوتیژەکانیانەوە ناسراون، وایکینگەکان کاریگەرییان لەسەر گشت شتەکان دانا لە زمانەوە هاتە باجە دەوڵەتییەکان. ئەوان شەڕکەرێکی جەربەزە و نەترس بوون. لەڕاستیدا وشەی وایکینگ نەک بۆ نەتەوە یان مرۆڤێکی تایبەت بەڵکو بۆ هەندێک چالاکی توێژەرانە بەکار دەهات وەک دزی و گەشتی دەریایی. پاش سەرهەڵدانیان لە "بریتانیا"ی سەدەی 19دا وشەی وایکینگ بۆ ئەو "سکاندینێڤیانە" بەکار دەهات کە هێرشەکانیان لە لایەنی دەریاوە دەسی پێئەکرد و هێرشیان ئەبردە سەر وڵاتانی دەورووبەریان و لە ماوەی ساڵەکانی 790 تا 1100 بەر لە زایین ئەژیان. ئەم هێرشە دەریاییانە تێچوویەکی زۆریان بوو و زۆربەی کاتەکانیش زۆر تووندوتیژبوون. لە790ی بەر لە زایینـدا چەتە دەریاییەکانی "سکاندینێڤیا" هێرشیان بردە سەر کەنیسە بێپشتیوانەکانی "بریتانیا"، "سکاتلەند" و "ئیرلەند". ئەمە وەک دەسپێکی سەردەمی "سوید" و "دانیمارک" دەستنیشان ئەکرێت. هۆکاری ئەم هێرشانە بە ئیستاشەوە لە لایەن مێژووناسانەوە ڕوون نەبۆتەوە. بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکان لایەنە تایبەتەکانی ژیانی وایکینگەکان و هێرشەکانیان لەبەرچاو ئەگرن و ئەڵێن ئەم هێرشانە تێچووی زۆربوو و هەر ئەمەش ناچاری ئەکردن دەست بەرن بۆ تاڵان و بڕۆ، بەڵام لەوانەیە هەندێک لە هۆکارەکانیتریشی ئەمانە بن: 1) نەبوونی ژن بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی 2) هۆگری بۆ بە دیل گرتنی مرۆڤەکان 3) گەشە پێدان بە ئیشی بەزرگانی
سەرچاوە: nationalgeographic
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure