3/11/2019 01:01 PM

مهاتما گاندی و سیاسەتی بایکۆت


 ڕوانینی گاندی سەبارەت بە سیاسەت لەسەر بنەمای ناڕەزایەتی دژە تووندوتیژی داڕژا بوو  و بووە هۆی ئەوەیکە "هیندستان" پاش یەک سەدە، لە داگیرکاری بریتانیا ڕزگاری بێت و سەربەخۆیی دەستەبەر بکات. "گاندی" بە رواڵەت پیاوێکی لاوازبوو، بەڵام ورەیەکی پۆڵایینی بوو، بووە یەکێک لە بەرچاوترین شۆڕشگێڕەکانی مێژووی مودێرن.
مهاتما لە شاری "گۆجارات" لە ساڵی 1869 دا لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ‌ لە دایک بوو. پاش ماوەیەکی کورتی خەبات بۆ خوێندنی یاسا ڕۆیشت بۆ "لەندەن" بەر لە ڕۆیشتنی بەڵێنی‌دا بە دایکی کە وەفادار بە ئایینی "هیندوو" بمێنێت و پارێز بکات لە خواردنی گۆشت و کحولات و نزیکی جنسی.
ساڵی 1893 لە تەمەنی 24ساڵاندا پارێزەری لاو ڕۆیشت بۆ ولایەتی داگیرکراوی "ناتال" لە بەشی رۆژهەڵاتی باشوری بۆ پرۆڤە کردنی ئیشی پارێزەری. "ناتال" شوێنی هەزاران کەسی "هیندی" بوو لەم شوێنەدا رۆژبەرۆژ بێ‌ڕێزییەکی زیاتر بە هیندییەکان ئەکرا. "گاندی" دژ بەم جۆرە سیاسەتە ڕێپێوانێکی خستە گەڕ. ئەو سەری سوڕما کاتێک لە شەمەندەفەر‌دا ئیزنی ئەوەی پێنەدرا بەهۆی "هیندی" بوونەکەیەوە لە بەشی "ئەرووپییەکان"دا دانیشێت. لە ساڵی 1894دا مافی دەنگدان لە گشت خەڵکی "ناتال" ئەستێندراوە.
لە 1915دا ئەم شێوە بەرخودانەی هێنایە ناو هیندستانەوە. کەمێک دواتر بۆ پارتی نەتەوەیی هەلبژێردار و هەوڵی‌دا بۆ سەربەخۆ بوونی وڵاتەکەی. بە پیی یاسای "بریتانیا"یەکان هەر کەسێک شکی لەسەر بەیا بێ دادگایی ئەیانتوانی بیخەنە بەندیخانەوە.
پاش ئەمە "گاندی" سیاسەتی بایکۆتی دژ بە بەرهەمە "بریتانیا"یەکان بەکار هێنا. لە ماوەی شەڕی جیهانی دووهەمدا "گاندی" دەسبەسەر کرا بەڵام رێپێوانێکی گەورە بۆ پشتیوانی ئەو بەڕیوە چوو، هەرچەند حکومەتی "بریتانیا " نزیکەی 100000 کەسی دەسبەسەر کرد بەڵام ناچار بوو لە کۆتاییدا "گاندی"  لە 1944دا ئازاد بکات. پاش ئەمە "بریتانیا "ناچار بوو "هیندستان" جێ بێڵێت.

 

سەرچاوە: nationalgeographic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved