3/11/2019 05:16 PM

گەنجان بۆ دەستەبەر کردنی داهاتوویەکی گەش ئەم ڕێگایانە لەبەرچاو بگرن


سەرکەوتن چییه؟ سەرکەتوویی بابەتێکە فرەڕەهەندە و هەرکەس وەڵامێکی بۆ ئەم پرسیارە هەیه. ئۆتۆمبێلێکی باش و خانوویەتی مۆدێرن بە سەرەکیترین دەرکەوتەی ئەم سەرکەوتنه دێتە ئەژمار. بەڵام لەڕاستیدا سەرکەوتوویی بابەتێکی زەینیه و ڕێژەیەکی زۆرکەم لە مرۆڤەکان بەپێی پرۆگرامێکی تایبەت بەشوێن ئەم سەرکەوتنەوەن. دەیەی دووهەمی ژیانی مرۆڤ کاتێکی زۆر هەستیارە و ئەبێ بەخێرایی دەست پێ بکەین بۆ ئەوەی داهاتوویەکی گەش چاوەڕێمان بکات.

١-هەر لە ئێستاوە  لەسەرتەندروستی دەروونیی خۆتان کار بکەن
ژیان هەرچی بەرەو پێش بڕوات سەرقاڵی زیاتر بۆ مرۆڤ بەرهەم ئەهێنێت. لە لایەکیترەوە مرۆڤ بەردەوام کارکردن لەسەر بواری دەروونی خۆی دوا ئەخات و لای وایه لەهەرکات و ساتێکدا ئەتوانێ ئەم بابەته دەستەبەر بکات. بەڵام ئەم بیرۆکەیه هەڵەیه و ئەبێ بەخێرایی پرۆگرامێکی تۆکمە بۆ ئەم بابەتە دابڕێژن. 

٢-کاتەکانتان لەگەل کەسانێک تێپەڕ بکەن کە لە ئێوە بەتەمەنترن
ئەو کەسانەی کە ڕێک لە ئاستی ئێوەدان هیچیان لێوە فێر نابن. بەڵام کەسانی بەتەمەنتر خاوەن ئەزموونن و ئەو ئەزموونانه ئەتوانێ یارمەتیدەری ڕێگای پڕ هەوراز و نشێوی ژیانتان بێت. ئەزموونی کەسانێک کە ١٠ یان ٢٠ ساڵ لە ئێوە بەتەمەنترن دارایی و سامانێک بەبایەخە بۆ ئێوە.

٣-ئەو هاوڕێیانە وەلا بنێن کە هیچ ڕۆڵێکیان لە ژیانی ئێوەدا نییه 
لەوانەیه ئەم قسەیه هەندیک بێبەزەییانە بێت بەڵام لەڕاستیدا پەیوەندی هاوڕێیەتی جۆرێک سەرمایەگوزارییه. کەوابوو به شێوەیەکی عاقڵانه سەرمایەگوزاری بکەن.

٤-خوێندنەوەی کتێب و وەرزش کردن لە یاد مەکەن و تا ئەو جێگایەی ئەتوانن پارە و داهات پاشەکەوت بکەن، چونکە لە داهاتوودا ئیشتان بەم پاشەکەوتانه ئەبێت. 

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved