4/11/2019 09:50 AM

باشترین فیلمەکانی 2019


لە 2019دا کۆمەڵێک فیلمی پرۆفیشناڵ بەرهەم هاتوون، ئەتوانین بڵێین هەواڵێکی خۆشە. بەڵام لەم نێوەندەدا فیلمی "ڕۆژێک لە ڕۆژان لە هۆلیوود" لە دەرهێنانی دەرهێنەری بەناوبانگ و داهێنەری ئەمریکی، "کوێنتین تارانتینۆ" زیاتر لەهەمووان سەرەنجی بینەری سینەمای راکێشاوە. لە درێژەدا لەگەڵ ئەم بەرهەمە و هەروەها  چەند فیلمی ناوازەی‌ ترئاشنا ئەبین. 

١-جێگرەوە/ Vice
ژانری ئەم فیلمە کۆمیدی- درامایە و فۆڕمی گشتییەکەی ئەم فیلمە "ئۆتۆبیۆگرافی/ ژیاننامەی خۆنووس"ـە و دەرهێنەرەکەی "ئادام مەک‌کی"ـیه. ئیمی ئادامز، ستیڤ کارل، تایلەر پری، ئالیسۆن پیل و سام راکۆل لەم فیلمەدا دەوریان گێڕاوە. " جێگرەوە " یەکەم جار لە ساڵی 2018ـدا بڵاو بۆوە.

٢-سووتان/ Burning
ئەم فیلمە لەسەر بنەمای یەکێک لە ڕۆمانەکانی ڕۆماننووسی بەناوبانگی کۆریای باشوور "هارۆکی مۆراکامی" بەرهەم هاتووە، واته رومانی "سووتاندنی کۆگا". دەرهێنەری ئەم فیلمه "لی چانگ- دۆنگ"ـە و لە ساڵی 2018 دا لە کۆریای باشوور بڵاو بووەتەوە، بەڵام لە 2019دا لە شوێنەکانی دیکەی جیهان نمایش کرا و وەکو یەکێک لە باشترین فیلمەکانی 2019 دیاری کراوە. 

٣-جۆکێر/ Joker
ئەم فیلمە کە دەرهێنەرەکەی "تاد فیلیپس"ـە و ساڵی 2019 بڵاوبووەتەوە، به پێی کەسایەتی خراپکار و نەگونجاوی "جۆکێر" بەرهەم هاتووە. ئەم فیلمە تا ڕادەیەک هاوشێوەی بەرهەمە کلاسیکەکانی "مارتین سکۆرسیزی"یه و چیرۆکی ئەکتەرێکی کۆمیدی شکستخواردوو ئەگێڕێتەوە کە پاش هەندێک ئەزموونی تاڵ و ناخۆش، پێی ناوەتە جیهانی تاوان و جینایەتەوە.

٤-رۆژێک لە رۆژان لە هۆلیوود/ Once Upon a Time in Hollywood
"کوێنتین تارانتینۆ" بۆ جارێکێ ‌تر شاکارێکی خولقاندووە. ڕۆڵ گێڕانی دوو ئەستێرەی دروەشاوەی سینەمای هۆلیوود، "لێئۆناردۆ دیکاپێریۆ" و "برەد پیت" چێژی بینینی ئەم فیلمەیان بەچەندین قات زیاد کردووە. ژانەری ئەم فیلمەش کۆمیدی- درامه و چیرۆکەکەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1969 کە لە "لۆس ئانجلێس" ڕویداوە. چیرۆکی ئەم فیلمە چیرۆکی ئەکتەرێکی دراماکانی تەلەڤیزیۆنە کە هەوڵ ئەدا بڕواته ناو سینەمای هۆلیووودەوە.

 

سەرچاوە: wired

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved