ماسینی ژێر چاو ئەگەر بەهۆی کەڵەکەبوونی شلەمەنیەوە بێت، ئەتوانێ درەنجامی کۆمەڵێک هۆکار بێت بۆ نموونه نەگونجاوبوونی جۆری خۆراک و کەمخەوی و شتی لەم چەشنە. ماسینی ژێر چاو روخساری مرۆڤ ماندوو و هیلاک نیشان ئەدات و لەباری دەروونیەوە مرۆڤ ئازار ئەدات. لە درێژەدا لەگەڵ چەند رێکاری سادە و سرۆشتی بۆ لەناوبردنی ئەم کێشەیه ئاشنا ئەبین. ١-گۆڕینی جۆری خواردن هەوڵ بدەن خواردنی خوێ و کحول سنووردار بکەن. ئەم دووانه ئەبنه هۆی کەڵەکەبوونی شلەمەنی زیادە لە لەشدا. خواردنەوەی ئاو و هەرووەها خواردنی گێزەر و تەماته ئەتوانێ شلەمەنیه ژەهراوییەکانی ناو جەستە لەناو ببات. مۆز و کەلەرم بەهۆی ئەوەی کە لە پێکاهاتەکەیاندا هەڵگری پۆتاسیۆمن ئەتوانن شلەمەنیه زیادەکان لەناو ببەن. ٢-کەوچکی سارد لە ماوەی ڕۆژدا دوو کەوچک بخەنە ناو فرێزەری سەلاجەوە و کاتی خەوتن ئەم کەوچکە ساردانه بخەنە سەر چاوتان بۆ ئەوەی چاوتان فێنک ببێتەوە و ماسینەکەی لەناو بچێت. ٣-سپیێنەی هێلکە سپیێنەی هێلکەیەک جوان لێک بدەن تا سپی ئەبێتەوە و پاشان بەفڵچەیەکی نەرم لە ژێر چاوتانی هەڵساون. ٥ یان ١٠ خولەک بوەستن پاشان به ئاوی گەرم بیشۆرنەوە، وریا بن نەچێته ناو چاوتانەوە. ٤-خەیار ئسید ئاسکۆربیک و کافەئیک دوو ئاسیدی سروشتین کە ئەبنه هۆی کەمکردنەوەی ئەم شلەمەنیانەی کەوا لە لەشدا ماونەتەوە. خەیارێک بکەن بەدوو کوت و بەماوی ٢٥ خولەک لەسەر چاوتانی دابنێن. ئەگەر خەیارەکە سارد بێت کاریگەری زیاتر ئەبێت.
سەرچاوە: rd
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure