4/11/2019 04:44 PM

چەند گەورەشاری جیهان ئەگەری لەناوچوونیان هەیە


پێشبینیە زانستییەکان سەبارەت به ئاسەواری ئاڵوگۆڕی کەشوهەوا باس لە ڕووداوگەلی کارەساتبار ئەکەن لە تۆفان و لافاوەوە بگرە تا وشکە ساڵی و گەرمبوونی زەوی. بەپێی پێشبینییەکانی "ئەنجومەنی نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕییەکانی کەشوهەوا"  پلەی گەرمای زەوی تا ساڵی 2040، 1/5 دەرەجەی سەنتیگراد بەرز ئەبێتەوە و ئەوەش بەواتای ڕوودانی کارەساتێکی گەورەیه. بەپێی پێشبینیەکان هەندێک شار تا 2100 ئیتر کەس ناتوانێ تێیاندا بژیت. لە درێژەدا هەندێک لەم شارانه ئەخەینه ڕوو. 

١-مەیامەی-ئەمریکا-ویلایەتی فلۆریدا
زیاد لە 3.3 ملیۆن کەس لەم شاردەدا نیشتەجێن و تا 2100  بەهۆی لافاوە ماڵوێرانەکەرەکانەوە  تووشی کارەساتێکی گەورە ئەبن. بەپێی توێژینەوەیەک کە لە 2016ـدا ئەنجام درا لە 2010ـوە تا 2100، ئاستی ئاوی دەریاکان 1/8 مەتر بەرز ئەبێتەوە و ژیانی 13 میلیۆن هاووڵاتی ئەمریکی ئەکەوێتە مەترسییەوە. لەم نێوەندەدا مەترسییەکە زیاتر ڕووی لەشاری مەیامەیه. 

٢-شیکاگۆ-ئەمریکا-ویلایەتی ئیلینۆی
ئەم شارە لە 1995ـدا تووشی شەپۆلێکی گەرما هات و بەم هۆیەوە 700 کەس گیانیان لەدەستدا. کەشوهەوای وەرزی هاوین لە شیکاگۆ ئاوێتەی گەرمایەکی شێدارە و ئەگەری ئەوە هەیه لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەساتی ساڵی 95 لە ئاستێکی بەرزتردا دووبارە بێتەوە.

٣-شەنگەهای-چین
شاری شەنگەهای لە دەشتی باکووری چین هەڵکەوتووە و ئەم ناوچەیە ڕێژەی دانیشتوانی 400 میلیۆن کەسە و تا 2070  لەگەڵ شەپۆلێکی مەترسیداری گەرما ڕووبەڕوو ئەبێتەوە. 

٣-دوبەی-ئیمارات
به گوتەی زانایان، گۆڕانی کەشوهەوا لە وڵاتانی کەنداو زیانێکی زۆریان پێ ئەگەیەنێت. تا 2070 دوبەی لە هاویندا لەگەڵ گەرمای سەرو 45 دەرجەی سەنتیگراد ڕوبەڕوو ئەبێتەوە.

 

سەرچاوە: businessinsider

خاک _ پشکۆ کامەران



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved