5/11/2019 09:16 AM

دامەزراندی پسپۆڕێکی دڵ لەلایەن ئەپڵەوە

کۆمپانیای ئەپڵ لەم دواییانەدا پزیشکێکی دامەزراندووە بەناوی دکتۆر “دەیوید تی‌ سی”  کە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵە.
دەگوترێ ئەپڵ ئەم کارەی بە مەبەستی پەرەپێدان به بواری تەندروستی ئەنجام داوە. ئاپڵ بەتەمایه بەکەڵک وەرگرتن لە لێهاتووییەکانی دەیوید تی‌سی، ئۆپشنی نوێ لە ئامێرەکانی خۆیدا بۆ نموونە "ئەپڵ واچ" جێگیر بکات. ئەپڵ‌واچ هەستەوەرێکی تایبەتی لەسەر جێگیرکراوە کە ئەتوانێ ڕێژەی لێدانی دڵ و نەواری دڵ تۆمار بکات. دوکتۆر دەیوید تی‌سی لە ڕێکخراوی NYPدا چالاکی کردووە و لەم دواییانەدا لەم ڕێکخراوەیه جیابۆتەوە. ئەم دوکتۆرە تەنها پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ نییه، بەڵکو لە بواری کۆمپیوتەر و فیزیاشدا بڕوانامەی هەیه و تێیاندا شارەزایه.  تی‌سی جگه لە گوتنەوەی وانەی دڵناسی لە زانکۆی کۆلۆمبیا، چاودێری چەند گرووپی توێژینەوەیی بووە لە بوارەکانی ژیری دەسکرد و ڕۆبۆتیک. جێی ئاماژەیه کە کۆمپانیای ئەپڵ لە 2018دا پاش ماوەیەکی کورت لە ناساندنی ئەپڵ‌واچ 4،پسپۆڕێکی ناسراوی دیکەی بەناوی دوکتۆر "ئالێکسیس بیتی" دامەزراندبوو. ئەم کاتژمێرە زیرەکە جگە لە تۆمارکردنی نەواری دڵ (ECG)، ئەتوانێ نەخۆشییەکانی فیبریلاسیۆنی داڵانی دڵ (Afid)  بخاتە ڕوو. بەرهەمە نوێیەکەی ئەپڵ واته "ئەپڵ‌واچ 5"ـیش ئەم تواناییانەی هەیه. بەگشتی ئەپڵ بەتەمایه بەزیاد کردنی ئەم ئۆپشنانه کە بۆ بەراوردکردنی ڕادەی تەندروستی مرۆڤەکان بەکار دێن، کارێک بکات کە بایەخی کڕینی بەرهەمەکانی بەرز ببێتەوە.

 

سەرچاوە: cultofmac

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved