5/11/2019 12:52 PM

چۆن نەهێڵین هەڵامەت لە هاوکارانمان بگرینەوە؟


ڤایرۆسی هەڵامەت لە کاتی قسە کردن و پژمین و کۆخیندا لە کەسی تووشبووەوە ئەگوازرێتەو بۆ کەسانی دەوروبەر. لە ئێستادا کە هەوا سارد بووە و ئەم ڤایرۆسە لە هەموو شوێنێک هەیه، بۆ ئەوەی لە شوێنی کارەکەمان، ئەم ڤایرۆسە بەهۆی هاوکارانمانەوە نەگوازرێتەوە بۆ ئێمه ئەبێ چی بکەین؟ لە درێژەدا ئاماژه به چەند ڕێکار ئەکەین.

١-ڤاکسینی هەڵامەت
کارناسان لایان وایه ئەبێ به شەش مانگ جارێک ڤاکسینی هەڵامەت بەکاربهێنین بۆ ئەوەی بەربەم نەخۆشییە بگرین. هەر بۆیه لە یەکەم دەرفەتدا ئەم ڤاکسینه لە خۆتان بدەن چون ڤایرۆسی هەڵامەت تا بەهارێ لە هەوادا ئەمێنێتەوە. ئەم ڤاکسینه سەداسەد ناتانپارێزێت بەڵام ئەگەری تووشبوون تا 70٪ کەم ئەکاتەوە.

٢-بەردەوام دەستتان به ئاو و سابوون بشۆن
بەپێی توێژینەوەیەک دەرکەوتووە، مێزی ئیدارەکان 400 بەرابەر لە کاسەی توالێت ژەهراویترە. چونکە بەداخەوە تەنها 15٪ـیکارمەندان هەموو هەفتەیەک مێزەکەیان پاک ئەکەنەوە. هەر بۆیه بەردەوام دەستتان به ئاو و سابوون بشۆن و هەموو جارێک به ماوەی 20 چرکە ئەم کارە ئەنجام بدەن.

٣-پەیوەندی فیزیکی لەگەڵ دەورەبەریان کەم بکەنەوە
هەوڵ بدەن خۆتان لە پەیوەندی فیزیکی( تۆقەکردن، ماچکردن و...) لەگەڵ کەسی تووشبوو بپارێزن.

٤-ئاو و شلەمەنی بەڕادەیەکی زۆر بخۆنەوە
کاتێک تووشی هەڵامەت هاتن، ئاو باشترین دەرمان و هاوڕێتانه. هەوڵ بدەن ئاو و چا و ئاوی گۆشتی سوور و گۆشتی مریشک بخۆنەوە.  کەم ئاوی جەستە ئەم نەخۆشیه چڕتر ئەکاتەوە.

 

سەرچاوە: smallbusiness

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved