5/11/2019 04:21 PM

مێژو - راگەیێندراوی "بالفۆر"

راگەیێندراوی "بالفۆر"
لەساڵی 1917دا، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا "ئارتور جەیمز بالفۆر" نامەیەکی نووسی بۆ "بارۆن راچێڵد" کە رێبەرێکی دەوڵەمەند و بەناوبانگی کۆمەڵگای جوولەکەکانی "بەریتانیا" بوو.
لەم نووسراوە کورتەدا، "بۆلفار" هۆگری حکومەتی بەریتانیای بۆ دامەزراندنی وڵاتێک بۆ جوولەکەکان لە فەڵەستین نیشاندا. ئەم نامەیە لە هەفتەیەک دواتر لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبۆوە و بەناوی "ڕاگەیێندراوی بۆلفار" ناوی دەرکرد. ناوەرۆکی نامەکە بریتی بوو لە فەرمانێک بۆ فەڵەستین. ئەم فەرمانە بریتی بوو لە بەڵگەیەک کە هەیئەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەساڵی 1923دا ئەم بەرپرسایەتییەی دابوو بە بەریتانیای گەورە تا لەو بەشە لە فەڵەستین کەوا لەژێر کۆنترۆڵی بەریتانیا دابوو، وڵاتێک بۆ جوولەکەکان دروست بکرێت.
دوو زایۆنیستی بە ناوبانگ بە ناوەکانی "چایم ویزمەن" و " ناهووم سۆکۆلۆڤ" رۆڵێکی زۆر گرنگیان گێڕا لە دەستەبەر بوونی راگەییندراوی بۆلفار‌دا.

 

سەرچاوە: history

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved