6/11/2019 08:25 AM

ئایا خەوتن به قژی تەڕەوە زیانی هەیه؟

ئەو کەسانەی کە بەر لەخەوتن خۆیان دەشۆن لەوانەیه ئەم پرسیارە بکەن، ئایا خەوتن به قژی تەڕەوە زیانی هەیه یان نا؟ بێگومان بیستووتانه کە ئەم کارە ئەبێته هۆی نەخۆشی و زیان بەقژ و پێست ئەگەیەنێت. سەرەتا ئەبێ بزانین ئەم کارە تووشی نەخۆشیمان ئەکات یان نا. ئەم بڕوایەی کە ئەڵێ "ئەگەر شوێنی خەوتنەکەمان شێدار و سارد بێت تووشی هەڵامەت ئەبین" بڕوایەکی کۆنە و لە باری زانستیەوە نەسەلمێندراوە. راسته لە وەرزی سەرمادا ئەگەری تووشبوون به هەڵامەت بەرز ئەبێتەوە، بەڵام ئەم کێشەیه ئەگەڕێتەوە سەر چۆنیەتی پەرەسەندنی ڤایرۆسەکان. لەڕاستیدا سەرما نابێته هۆی تووشبوون به هەڵامەت. 
بڕوایەکی باوی دیکەش هەیه ئەڵێ "ئەگەر بەقژی تەڕەوە بخەوین ئەو بەکتریانەی کەوا لەسەر سەرینەکەن بەهۆی ئەم تەڕییەوە چالاک ئەبن و تووشی نەخۆشیمان ئەکەن" بەڵام بەکتریا و ڤایرۆسە زیاندەرەکان هەروا بەئاسانی دەرناکەون، کەوابوو بەکەمێک تەڕی و شێداری نەخۆش ناکەون. بەڵام یەک حاڵەتی دەرهاویشتە هەیە. بەپێی هەندێک لە توێژینەوەکان، سەرین بە تایبەت ئەو سەرینانەی کە لە مەتریالی دەسکرد دروست ئەکرێن، ئەتوانن ببن بە شوێنێکی گونجاو بۆ گەشەی هەندێک لە میکرۆئۆرگانیسمەکان وئەبنه هۆی هەستیاری سیستەمی هەناسەدان و نەخۆشی ئاسم. بەڵام هیچ بەڵگەیەک کە نیشان بدات ئەو کەسانەی بەقژی تەڕەوە ئەخەون تووشی نەخۆشی ئەبن، بوونی نییه. تەنانەت فێنکبوونی سەر یارمەتی ئەدات به کەمکردنەوەی چالاکی مێتابۆلیکی مێشک و خەوێکی باش و قورس ڕوو لە مرۆڤ ئەکات. بەم حاڵەشەوە هەوڵ بدەن هەفتەی یەک جار بەرگی سەرینەکەتان به ئاوی گەرم بشۆن و پاکوخاوێنی جەستەتان بپارێزن. 

 

سەرچاوە: time

خاک _ پشکۆ کامەران





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved