6/11/2019 08:41 AM

چێشتخانە سەرسوڕهێنەرەکانی جیهان

داهێنان لەهەر بوارێکدا به کارێکی شیاو دێته ئەژمار. بەڵام تەنانەت زێدەڕۆیی لە داهێنانیشدا هەندێک جار باش نییه. بۆ نموونه لە جیهاندا هەندێک رێستورانت هەن کە زۆر ئاستەمە بتوانی ژەمەنانێکی لێ بخۆیت. لە درێژەدا لەگەڵ چەند نموونه لەم شوێنه سەیروسەمەرانه ئاشنا ئەبین.

١-توالێتی مۆدێرنی تایپە: تایوان
لەم رێستۆرانتەدا کە زۆرتر هاوشێوەی توالێتێکی گەورەیه، مشتەرییەکان لەسەر کاسەی توالێت دائەنیشن و لەناو سیفۆنی توالێتیشدا خواردنەکەیان ئەخۆن. ئەگەرچی ئەم شوێنه مرۆڤ بێزی لێ دەکاتەوە، بەڵام سەرنجی خەڵکێکی زۆری ڕاکێشاوە و مشتەرییەکانیشی زۆرن.

٢-رێستۆرانتی گریل- جەڵتەی دڵ: لاس ‌ڤێگاس، نوادا
کالۆری خواردنەکانی ئەم رێستۆرانته لە ئاستێکی بەرزدان. گارسۆنەکانیش جلوبەرگێکی تایبەتیان لەبەردایه. یەکێک لە خواردنەکانی ئەم رێستۆرانتە بەرگەرێکی 1300 گرامیه کە کالۆرییەکی 1000ـە. قەڵەوی لەم شوێنه بایەخێکی زۆری هەیه و ئەو کەسانەی کێشیان 160 کیلۆگرامه بە بەلاش نان ئەخۆن. 

٣-رێستۆرانتی Dans Le Noire: لەندەن، بریتانیا
ئایا تیشکی هەتاو یان گڵۆپ کاریگەری لەسەر تامی خۆراک هەیه؟ لە رێستۆرانتی Dans Le Noire ئەبێ لە تاریکاییەکی ئەنگوستەچاودا خۆاردنەکەتان بخۆن. لەم دنیا تاریکەدا تا خواردنەکەتان تەواو نەبێ نازانن چیتان خواردووە. جێی ئاماژەیه  گارسۆنەکانی ئەم رێستۆرانته نابینان. 

٤-The Chillout Lounge: دۆبەی، ئیمارات
خواردنی گەرم لەگەرمای هاویندا زۆر ناخۆشە. بەڵام ئەگەر لەم گەرمایەدا شوێنێکی زۆر ساردتان دەست بکەوێ  چیرۆکەکە ئەگۆڕدرێت. لە رێستۆرانتی The Chillout Lounge پلەی گەرما سفرە و بۆ ئەوەی لەوێ خواردنێکی گەرم بخۆن ئەبێ کڵاو و دەستکێش و چاکەت لەبەربکەن. 

 

سەرچاوە: smartertravel

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved