6/11/2019 08:52 AM

دڵسۆزی خۆتان بن؛ بەڵام چۆن؟

دڵسۆزی بۆخۆتان پاراوترین شێوەی خۆشەویستیە به نسبەت خۆتانەوە. وەرەن لەگەڵ خۆتان ڕاستگۆبن! ئایا ئێوە ئەم کارە ئەنجام ئەدەن؟ بەداخەوە زۆرینەی خەڵک هیچ پێناسەیەیان بۆ ئەم جۆرە دڵسۆزییە نییه و لایان وایه کردەوەیەکی سەیروسەمەرەیه. ئەگەر حەز ئەکەن بزانن کردەوەی ئەو کەسانەی کە دڵسۆزی خۆیانن چۆنه، تا درێژەی ئەم بابەتە لەگەڵمان بن. 

١-به شێوەی ئەرێنی لەگەڵ دەروونی خۆیان گفتوگۆ ئەکەن
بەداخەوە زۆرجار کە قسە لەگەڵ خۆمان ئەکەین ڕەخنه لەخۆمان ئەگرین. ئەم وێنایه کە بنەماکەی شەرمێکە لەخۆمانی ئەکەین، لەسەر زۆرینەی هەڵبژاردنەکانی ئێمه کاریگەری نەرێنی هەیه. کەوابوو سەرەڕای ڕەخنە گونجاو و شیاو لە خۆتان، بۆ کردەوە باشەکانیش خۆتان ستایش بکەن. 

٢-ئەبنه هاونشینی کەسانێک کە بیرێکی پۆزیتیڤیان هەیه
کاریگەری دەوروبەر لەسەر ئێمه حاشاهەڵنەگرە. کەوابوو لەهەڵبژاردنی دۆستان و برادەرانی خۆتاندا وردبین بن. هاونشینی لەگەڵ کەسانێک کە ورەتان پێ ئەدەن و بیری ئەرێنی لە زەینی ئێوەدا دروست ئەکەن، سەرمایەیەکی مەعنەوی گەورە و نایابه. 

٣-خۆیان لەگەڵ کەسانی دیکە هەڵناسەنگێنن
هەر مرۆڤێک پوتانسیەلی ئەوەی هەیه کە سەرکەوتوو بێت. بەڵام ئەبێ رێچکە و رێبازی تایبەت بەخۆی بدۆزێتەوە. بەڵام خۆ هەڵسەنگاندن لەگەڵ کەسانی دیکە کە لەوانەیه سەرکەوتووش بن، سەرتان لێ ئەشێوێنێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پەرەپێدانی ئەم بابەته دەورێکی کارا ئەگێرێت، کەوابوو ئەبێ بەهۆشیارییەوە لەم بابەتە گرنگە بڕوانین. 

سەرچاوە: lifehack

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved