6/11/2019 09:00 AM

هەنێسی ماکسیمووس؛ بەهێزتر لە گلادیاتۆر + ڤیدیۆ

هەنێسی، وەشانی پێشکەوتووی جیپ گلادیاتۆری خستە ڕوو. هەنێسی لە سەرەتای ئەمساڵ و بەر لەوەی لە پێشانگای SEMA بەشداری بکات، پەردەی لەسەر ماکسیمووس (Maximus)لادا. ئەم ئۆتۆمبێلە بەهێزه بەپێی جیپ گلادیاتۆر بەرهەم هاتووە و ئۆتۆمبێلێکی گونجاوە بۆ ئافرۆد. لە ژێر بۆنیتی ئەم دێوەزمەیدا بزوێنەرێکی 8 سیلەندەری جێگیر کراوە به قەبارەی 6/2 لیتر. بەهۆی ئەم ئاڵوگۆڕانەی کە لەم وەشانه نوێیەدا نمایشکراوە، ماکسیمووس ئەتوانێ 1000 ئەسپەهێز وزه و 1246 نیۆتۆن‌ مەتر زەبر بەرهەم بهێنێت. خێرایی ئەم ئۆتۆمبێلە لەماوەی تەنها  3/9 چرکەدا ئەگاته 96 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. سیسەتەمی گەیاندنی سووتەمەنی و هەروەها ئەگزۆزی ماکسیمووس لە جۆری پۆڵایه و ژەنگ ناهێنێت و سیستەمی ECUی بەکارهێناوە بۆ رێکخستنی وایەری بزوێنەرەکەی. کەوابوو ماکسیمووس تەنها ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری بچووک نییه و بەجێگیرکردنی هەندێک ئۆپشن، کارێکی کردووە تەنانەت بۆ ئافرۆدیش (ئەو رێگایانەی کە هەموو ئۆتۆمبێلێک پێیدا بڕوات) گونجاو بێت. تایەکانی ئەم ئۆتۆمبێلە لە جۆری ئەلمینیۆمه، گڵۆپەکانی LEDە و هەروەها لە دیزاینی ناوەدا چەرم بەکارهاتووە. بەگشتی ماکسیمووس بۆ کاری قورس و رێگای ئاستەم هاتووەتە بەرهەم و یەکێک لە شاکارەکانی ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانەیه. نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە کە تەنها 24 دانەی لێ بەرهەم هاتووە 255هەزار دۆلارە.


سەرچاوە: carscoops

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved