6/11/2019 03:42 PM

رێکخراوەی رزگاریخوازی فەڵەستین - یاسر عەرەفات


لە ساڵی 1969دا، عەرەفات بووە رێبەری سەرەکی "پی ئێڵ ئۆ" (رێکخراوەی رزگاریخوازی فەڵەستین) و تا کاتی مردنی (2004) لەم پلەیەدا ماویەوە.
لە کۆتاییەکانی 1960ـدا "پی ئێڵ ئۆ" لە بنەکەکانی خۆی کە ئەوسا لە  ئوردن بوون،  هەندێک هێرشی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل، بەڵام دواتر لە 1971ـدا "پی ئێڵ ئۆ"  بەدوای هەندێک کێشەی ناوخۆییەوە ناچار بوو بنکەکانی خۆی لە ئوردنەوە بگوێزێتەوە بۆلۆبنان.
لە لۆبنان بەهۆی کێشەیەک کە لەناو "پی ئێڵ ئۆ"ـدا ساز بوو ئیتر بایەخیان نەدا بە هێرش کردن بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیل و بەرە بەرە هەنگاویان بەرەو چالاکی تێرۆریستی لە چەشنی بۆمباران کردنی شوێنە گرنگەکان و دزینی فڕۆکەکان. لە 1974ـدا یاسر عەرەفات داوای لە "پی ئێڵ ئۆ" کرد کە ئیتر هێرش نەبەنە سەر شوێنە گرنگەکانی جوولەکەکان لە دەرەوەی "ئیسرائیل". هۆکاری "عەرەفات" بۆ دەرکردنی ئەو فەرمانە، گۆڕینی ڕوانگەی جیهانی سەبارەت بەو رێکخراوەیە بوو تا ئیتر وەک تێرۆریست سەیر نەکرێن.
لە ئۆکتۆبەری 1974ـدا کۆمەڵەی وڵاتە عەرەبەکان "پی ئێڵ ئۆ"ـیان وەک تاقە رێکخراوەیەک کەوا نوێنەری راستەقینەی خەڵکی فەڵەستینە پەسند کرد و پلەی ئەندامەتی وڵاتە عەرەبەکانی بە پێ‌ بەخشرا. مانگێک دواتر "عەرەفات" بوو بە یەکەمین رێبەری بێ‌ وڵات کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە فەرمی ناسرا.
لە 1982ـدا بەشی رێبەرایەتی "پی ئێڵ ئۆ" بنکەکەی رۆیشتە "تونێس" و لەو شوێنە ماوە تا ساڵی 1994 پاش ئەمە بۆ جارێکی‌تر شوێنەکەی گۆڕی و لە "غەزە" نیشتەجێ بوون.

 

سەرچاوە: history

 خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved