7/11/2019 10:42 AM

یەکەمین ژنە شەڕکەرەکانی جیهان، بەشی سێهەم

1847-1868، "ناکانۆ تاکیکۆ"، خاتوونێکی سامۆرایی ژاپۆنی
تاکیکۆ رێبەری 30 ژنی سامۆرایی بوو کە دژ بەسەربازەکانی ئیمپراتۆر لە سەدەی 19 دا لە بەشی باکووری ژاپۆن دەسیان بەخەبات کرد. ئەو لەگەڵ هێزەکەی کەڵکیان لە چەکی ناجینتا وەرئەگرت کە چەکێکی نەریتی ژاپۆنیەکان بوو، هەروەها کەڵکیان لەشمشێریش وەرئەگرت بۆ کوشتنی سەربازەکانی ئیپمراتۆر. کاتێک بەگوللە برینداربوو و خەریک بۆ گیانی ئەدا، داوای کرد لە سۆپاکەی کە سەری لێکەنەوە لەبەر ئەوەی سۆپای دوژمن نەتوانێ کەڵکی لیوەرگرێ و ورەی خەڵکی پێ تێکبشکێنێ.

1840-1889، "لۆزێن"، شەڕکەرێکی ئاپاچی
برا گەورەکەی "ویکتۆریۆ" کە سەرۆکی ئاپاچییەکان بوو، کاتێک ئەیەویست "لۆزێن" وینا بکات وتی: "ئەو لە چەشنی قەڵغانێک بوو بۆ خەڵکەکەی". "لۆزێن" بە شێوەیەکی بەردەوام لەناو سۆپادا ئیشی ئەکرد و لە کۆتایی سەدەی 19دا رێبەری سۆپای باشووری رۆژئاوایی ئەمریکای ئەکرد. ئەگوترێ لەستراتێژی شەڕدا زۆر لێهاتووە بووە و لەئیشی پزیشکیشدا دەستی بووە و لەکاتی شەڕدا ئەسپی سۆپای دوژمنانی دزیوە و سوارکارەکانیانی بێ ‌دەسەڵات کردووە.


1892-1973،" مێلۆنکا ساڤیچ"، قارەمانی سۆپای "سێرب"
چەندین مێداڵیای پێ‌ بەخشراوە بەهۆی جەربەزەبوون لە شەڕدا، "ساڤیچ" بە جل‌ و بەرگی پیاوانەوە بەشداری لە شەڕی "باڵکان"دا کرد، هەرچەند ئەو کات ئاسایی بوو بۆ ژنان کە بەجلی پیاوانەوە بەشداری شەڕ بکەن، بەڵام کاتێک بریندار بوو- بەنارنجۆکی بۆڵگارییەکان برینداربوو- ئاشکرا بوو کە ژنە، کەچی پاش ئەمەش هەر لە سۆپادا ماوە و دەستی لە خەبات هەڵنەگرت.

سەرچاوە: nationalgeographic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved