دوو هەزار ساڵ بەر لەزایین، کشمیش بەهەڵکەوت و لە ئەنجامی وشکبوونی ترێدا دۆزرایەوە. ئەم خۆراکە دواتر بوو به یەکێک لە گرنگترین خۆراکەکانی مرۆڤ. ئەو ڤیتامین و فایبەر و پێکهاتە سوودبەخشانەی کە لەناو کشمیشدا هەیە، بوونەته هۆی ئەوەی پزیشکەکان بەردەوام باس لە سوودەکانی بکەن. بەڵام ئەگەر ئەم خۆراکە گرنگه به ماوەی شەوێک بیخەنە ناو پەرداخێک ئاوەوە و بەیانی لەخورێنی بیخۆن، سوودەکانی چەن قات بەرز ئەبێتەوە. لە درێژەدا ئاماژە به کاریگەرییەکانی ئەم شێوازه لە خواردنی کشمیش ئەکەین. ١-ئاوی کشمیش ئەبێته هۆی پاکبوونەوەی ریخۆڵەکان و جگەر ئەو ئەنتی ئۆکسیدەنتانەی کە لە پێکهاتەی ئاوی کشمیشدا بوونیان هەیه یارمەتی جگەر ئەدەن بۆ سڕینەوەی مادە ژەهراوییەکانی جەستە. هەروەها فایبەری ناو ئەم گیراوەیە بەتامە کارکردی ریخۆڵەکان باشتر ئەکات و لە قەبزی ئەمانپارێزێت. ٢-ئاوی کشمیش وزەی گشتی جەستە بەرز ئەکاتەوە پێکهاتەی کشمیش جگه لە فایبەر و ڤیتامین، ئاسنێکی یەکجار زۆری تێدایه و چونکە هیچ شەکرێکی دەسکردی تێدا نیه، ئەتوانین وەک سەرچاوەیەکی وزەبەخش بیخۆین. وەرزشوانانی پرۆفیشناڵ هەموو بەیانیەک ئاوی کشمیش ئەخۆن. ٣-ئاوی کشمیش کۆلسترۆڵی زیاندەر لەناو ئەبات و هاوسەنگیی فشاری خوێن ئەپارێزێت توێژینەوە زانستییەکان دەریانخستووە کە کشمیش بریتیە لە ڕادەیەکی یەکجار زۆر لە فایبەر و پۆتاسیۆم و ئەنتی ئۆکسیدەنتە بەسوودەکان. ئەم پێکهاتانه دواجار ئەبنه هۆی لێکهەڵوەشانی پێکهاتەی کۆلسترۆڵە زیاندەرەکان، کەوابوو مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەم ئەبێتەوە.
سەرچاوە: brightside
خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure