8/11/2019 10:10 AM

بنەماڵە دەوڵەمەندەکانی جیهان


لە ئێستادا 2028 بنەماڵەی دەوڵەمەند لە 72 وڵاتی جیهاندا ئەژین. کۆی سەرمایە و دارایی ئەم بنەماڵانه ژمارەیەکی زەبەلاحە: 9/1 تریلیۆن دۆلار. لەم نێوەندەدا 25 بنەماڵە هەن کە کۆی سەروەتەکەیان 1/1 تریلیۆن دۆلارە! لە درێژەدا لەگەڵ چەند بنەماڵەیەکی دەوڵەمەند ئاشنا ئەبین. 
١-بنەماڵەی والتۆن
دارایی: 151/5 ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: والمارت
لەساڵی 1962دا "سام والتۆن" و "باد والتۆن"، یەکەم فرۆشگەی والمارتیان دامەزراند. لەئێستادا والمارت گەورەترین فرۆشگەی زنجیرەییه لەجیهاندا و داراییەکەی 151/5 ملیار دۆلارە

٢-بنەماڵەی کۆخ
دارایی:  98/7ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: پیشەسازی کۆخ
"چارلز کۆخ" و "دەیڤد کۆخ" بەپەرەپێدانی پیشەی بنەماڵەکەی خۆیان لە بواری پەترۆل و بەرهەمە نەوتییەکاندا، بوون بە یەکێک لە دەوڵەمەندترین بنەماڵەکانی ئەمریکا. داهاتی ساڵەی پیشەسازی کۆخ 100 ملیار دۆلارە. 

٣-بنەماڵەی مارس
دارایی: 89/7 ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: چکلێتسازی مارس
ئەم بنەماڵەیە خاوەنی یەکێک لە مارکە بەناوبەناگەکانی جیهانن لەبواری چاکلێتسازیدا واته "M&M". بەپێی بەراوردەکان داهاتی ساڵانەی ئەم مارکەیه 35 ملیار دۆلارە. 

٤-بنەماڵەی وام دام
دارایی: 54/1 ملیار دۆلار
سەرچاوەی داهات: پیشەسازی بۆش/ Bosch
پیشەسازی بۆش یەکێک لە پەرەسەندووترین مارکەکانی جیهانه بە جۆرێک کە لە ساڵی 2017 دا، ڕادەی گەشەسەندنەکەی 17٪ بووە.

٥-بنەماڵەی دوماش
دارایی: 49/2 ملیار
سەرچاوەی داهات: هەرمێس
بەتێپەڕبوونی دوو سەدە لە دامەزراندنی هەرمێس، لە ئێستادا ئەم مارکەیە یەکێک لە ناسراوترین مارکەکانە لە بواری جلوبەرگی گرانباییدا. بنەماڵەی دوماش زۆرینەی پشکەکانی هەرمێس و هەروەها بەڕێوەبەرایەتی ئەم مارکەیەیان لە ژێر دەست دایە. 

 

سەرچاوە: cnbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved