9/11/2019 09:26 AM

ئاشنابوون لەگەڵ چەند خۆراکێک کە سووتێنەری کالۆرین


کاتیک باسی سووتاندنی کالۆری ئەکرێت زۆربەمان لامان وایه کە ئەبێ کەم بخۆین یان وەرزش بکەین. بەڵام ئەکرێ بەخواردنی هەندێک خۆراک رادەی سووتاندنی کالۆری بەرزتر بکەنەوە. لە خوارەوەدا ئاماژە به چەند خۆرکێک ئەکەین.


١-بیبەری سوور
لە پێکهاتەی بیبەری سووردا مادەیەکی تێدایه بەناوی "کەپسایسین" کە دەرکەوتووە ئەتوانێ چەورییەکانی جەسته بتاوێنێتەوە و بەگشتی رادەی سووتاندنی کالۆری بەرز بکاتەوە.

٢-ماست
ماست یەکێک لەو خۆراکانەیه کە ئەتوانێ هاوسەنگی نێوان بەکتریا بەسوود و زیاندەرەکان بپارێزێت. نەبوونی هاوسەنگی لەنێوان ئەم دوو چەشنە بەکتریایەدا، ئەبێته هۆی تێکچوونی کۆئەندامی هەرس و دواجار قەڵەوی لێ ئەکەوێتەوە.

٣-قاوە
ئەو کافەئینەی کە بەڕادەیەکی زۆر لەناو قاوەدا بوونی هەیه ئەبێته هۆی بەرزبوونەوەی لێدانی دل و رادەی بەکارهێنانی وزەی لەش زیاد ئەکات. خواردنەوەی رۆژانەی دوو یان سێ کۆپ قاوە ئەتوانێ سیستەمی میتابۆلیزمی جەستە رێک بخات. هەڵبەت نابێ لەم بوارەدا زيادەڕەوی بکەن.

٤-سرکەی سێو
بەپێی توێژینەوەیەک کە ساڵی 2009 ئەنجام دراوە دەرکەوتوە ئەو کەسانەی  بەماوەی 12 هەفتە هەموو رۆژێک سرکەی سێویان خواردووە، کێشیان دابەزیوە و ئاستی "تری گلیسیرید"ی خوێنیان کەم بۆتەوە.

٥-سەوزە تاڵەکان
سەوزە تاڵەکان خێرایی سیستەمی میتابۆلیزمی جەستە بەرز ئەکەنەوە. بۆ نموونه خواردنەوەی چای سەوز ئەتوانێ خێرایی میتابۆلیزمی جەستە لە ماوەی شەو و ڕۆژدا، 4٪ زیاد بکات.

 

سەرچاوە: thehealthy

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved