9/11/2019 10:30 AM

بۆچی روخسارمان لە ناو ئاوێنەدا جوانترە وەک لەناو وێنەدا؟

 

هەندێک جار وێنەیەکی خۆتان دەبینن کە هەست ئەکەن هاوشێوەی ئێوە نییه. بەڵام لەم بوارەدا ئێوە تەنها نین و زۆر کەس ئەم هەستەیان هەیه. بۆ ئەم پرسە پاساوێکی زانستی هەیه کە لە درێژەدا باسی ئەکەین.

١-وێنەی ئێمه لە ئاوێنەدا پێچەوانەیه
ئەو شتەی لەناو ئاوێنەدا ئەیبینن رووی راستەقینەی ئێمە نییه، بەڵکوو رەنگدانەوەی وەشانێکی پێچەوانەیه لە روخساری ئێمه. بەڵام لەو ڕووەوە کە هەموو رۆژێک لەناو ئاوێنەدا سەیری خۆمان ئەکەین، خوو ئەگرین بەم وێنە پێچەوانەیەوە. هەر بۆیه ئەگەر خۆتان زۆر لەناو وێنەکاندا نەبینیبێت، نازانن بەڕاستی روخسار و ستایلتان چۆنه.

٢-لە ئاوێنەدا زیاتر كۆنترۆڵی خۆمان دەكەین
کاتێک لەناو ئاوێنەدا سەیری خۆمان ئەکەین، ئەگەر خۆمان بەدڵ نەبێت بەخێرایی ستایلەکەمان ئەگۆڕین. بۆ نموونە سەرمان ئەسووڕێنین، چاومان بچووک یان گەورە ئەکەینەوە و بەگشتی وێنەیەکی ئایدیاڵ بۆ خۆمان دروست ئەکەین. بەڵام کامێرا تەنها یەکجار دەرفەتی ڕێکوپێک بوون به مرۆڤ ئەدات.

٣-تیشک رۆڵێکی گرنگ ئەگێڕێت
مێشکی ئێمە به شێوەیەک کار ئەکات کە کاتێک لەناو ئاوێنەدا سەیری خۆمان ئەکەین لە جیاوازیی ئەو تیشکانەی کە بەر جەستە و روخسارمان ئەکەوێت تێنەگەین. کەوابوو وێنەیەکمان بۆ دروست ئەبێت کە خۆمان حەزمان لێیەتی. بەڵام کامێرا سەرجەم ئەو تیشک و ڕەنگانەی هەیە، تۆماریان ئەکات و زۆر جار لەگەڵ ئەو وێنەیەی ناو مێشکمان سەداسەد جیاوازی هەیە.

٤-ئێمە لە ئاوێنەدا تەنها سەرنجی شوێنێکی تایبەتی جەستەمان ئەدەین
کاتێک لە ئاوێنەدا سەیری خۆمان ئەکەین زیاتر ترکیز ئەخەینه سەر یەکێک لە ئەندامانی جەستەمان، بۆ نموونه چاو یان قژ یان لێو. بەڵام کامێرا سەرجەم وردەکارییەکان تۆمار ئەکات. تەنانەت ئەو وردەکارییانەی کە حەزیشت لێی نییه.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved