10/11/2019 10:28 AM

چۆن بزانین کەسێک درۆزنە یان نا؟


پرۆفیسۆری دەروونناس "ریچارد وایزمەن" توێژینەوەیەکی ئەنجامداوە بۆ ئەوەی نیشانەکانی درۆزن بخاتە روو. ئەم پرۆفیسۆرە بۆ تێگەیشتن لەوەی قسەی کەسێک درویه یان نا چەند پێشنیارێکی ئاراستە کردووە کە لە خوارەوەدا ئاماژەیان پێ ئەکەین. 

١-تەنیا گوێی لێ بگرن و سەیری مەکەن. لەم توێژینەوەیەدا دەرکەوت کە به بیستنی دەنگ یان خوێندنەوەی نووسراوی کەسێک باشتر ئەتوانین بزانین قسەکانی راستن یان درۆ. چونکە بینینی روخسار سەرنجی ئێمه بۆلای هەندک شتی دیکە رادەکێشن. درۆزنەکان لەم هەلە کەڵک وەرئەگرن بۆ گوتنی درۆکانیان. هەر بۆیه گەر حەز ئەکەن بزانن بەرپرسێک درۆ ئەکات یان نا، لە رادیۆوە گوێ لە قسەکانی بگرن.

٢- ئەوانەی درۆ دەکەن کەم قسە دەکەن. ئەم کەسانە بۆ ئەوەی کە نەکا درۆکەیان ئاشکرا بێت کەم قسە ئەکەن. هەر بۆیه هۆشیاری کەسانی کەم قسە بن به تایبەت لە ناو کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا.

٣-کاتێک کەسێک بیيەوێت درۆ بکات لە کاتی وەڵامدانەوەدا دوا ئەکەوێ. ئەم خاڵە زۆر گرنگە.

٤-کەسانی درۆزن کەمتر هەستیان دەورووژێت و بەگشتی کەسانێکی عاتفی نین.

٥-یەکێک لە ئەنجامەکانی توێژینەوەکەی "ریچارد" کە ئەنجامێکی دڵتەزێنە ئەوەیە کە تێگەیشتن لە درۆی ئەو کەسانەی کە زۆر نزیکن لێمانەوە زۆر ئەستەم ترە لەو کەسانەی کە نایانناسین یان کەمتر ئەیانناسین. کەسانی درۆزن به ئاسانی لای هاوسەر و مناڵ و دایک و باوک درۆ ئەکەن، چونکە ئەزانن بڕوایان پێیەتی. 

 

سەرچاوە: bbc

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved