10/11/2019 04:55 PM

چۆن هەلومەرجی ئاناتۆمی باخ توانی یارمەتی بدات؟

ئاناتۆمی‌ ناسێکی "ئەلمان"ـی وێنەیەک کە لە ئیسکی "باخ" کێشراوەتەوە شی ئەکاتەوە و بەم دەرکەوتە ئەگات کە هەلومەرجی ئاناتۆمی باخ یارمەتیداوە بۆ ئەوەی باشتر بتوانێت پیانۆ بژەنێ.
وادیارە بلیمەتەکانی مۆسیقا لایەنی زۆر جیاوازیان هەیە. سەبارەت بەمۆسیقاژەنی "ئەلمان"ـی "یوهان سباستیان باخ" لەدایک بووی (1685-1750) ئێسکەکانی کە کاتی خۆی دراوەتە وەقف، نهێنی سەرکەوتنی ئەو لەمۆسیقادا ئاشکرائەکات. لەنووسراوەیەکدا کە لە گۆڤارێکی زانستی "ئەلمانیا"دا بڵاوکراوەتەوە، "ئاندرێس ئۆتێ" کە هەم مۆسیقاناسە و هەم شارەزای ئاناتۆمییە سەلماندی کە چۆن دەستەکانی "باخ" یارمەتییانداوە بۆ ئەوەی هەرچی زیاتر بەسەر پیانۆدا زاڵ بێت.
"ئۆتێ"سودی لە وێنەیەک وەرگرتووە کە وادیارە لە ئێسکی "باخ" کێشراوە. "ئۆتێ"قەبارەی دەستەکەی ئەندازە گرتووە کە نزیکەی هەشت ئینج و نیو ئەبێ لەمەچەکەوە تا نووکی پەنجەکانی، کە ئەمەش واتە کاتێک بە تەواوی پەنجەکان لێک بڵاو بکرێن، ئەبێتە نزیکەی دە و یەک لە چواری ئینجێک لە پەنجەی گەورەوە تا پەنجەی تووتە. "ئۆتێ" باسی ئەمە ئەکات کە پەنجەکانی "باخ" توانای ئەوەیان هەبووە 12 نۆتی سپی پیانۆ بەیەکەوە بژەنن. ئەم قەبارەیە تەنانەت ئەمڕۆکەش کە قەبارەی مرۆڤ زۆر لە مرۆڤی سەردەمی "باخ" گەورەترە، نائاساییە.
"ئۆتێ" ئەڵێت: ئێمە نازانین قەبارەی دەست تا چ ڕادەیەک کاریگەری هەیە لەسەر مامۆستا بوونی مۆسیقاژەنێک لەمۆسیقادا، بەڵام نابێت ئەم توێژینەوەیەی من بۆ ئەوە کەڵکی لێوەربگیرێ کە بلیمەتی "باخ" بخاتە پەراوێزەوە.

 

سەرچاوە: nationalgeographic

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved