11/11/2019 09:28 AM

نوێترین بەرهەمی کانۆن بۆ وێنەگران

کانون پەردەی لەسەر نوێترین کامێرای بێ‌ ئاوێنەی خۆی واته مۆدێلی EOS Ra لادا. ئەم کامێرایه لەگەڵ لێنزی RF جووت ئەبێت و هەستەوەرەکەی بەتایبەتی بۆ وێنەگرتن لە ئاسمانەوە بەرهەم هاتووە. ئەم کامێرایه یەکەم کامێرای فوول فرێمی بێ‌ ئاوێنەی کانونە کە بۆ وێنەگرتن لە ئاسمانەوە دیزاین کراوە. توانستی هەستەوەری کانون EOS Ra،  30.3مێگاپیکسڵە و هەروەها فیلتەرێکی سڕینەوەی تیشکی ژێرسووری لەسەر جێگیرکراوە بۆ ئەوەی کارکردی ئەم کامێرایه کاتێک لە ئاسمانەوە خەریکی وێنەگرییه باشتر بێت. وێنەگری لە ئاسمانەوە پێویستی بەفۆکۆسی دەستی هەیه و هەر بۆیه کانون توانای زووم/ گەورەکردنەوەی تا 30 بەرابەری لە پێکهاتەی ئەم کامێرایەدا هەیە. جگه لەم تایبەتمەندیانه ئەتوانین ئاماژە بەتوانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ به کواڵیتی 4K و بەخێرایی ٣٠ فرێم لە چرکەدا بکەین. کانون EOS Ra، رێک وەکو باقی کامێراکانی زنجیرەی RF ئەتوانێ لێنزی EF و EF-S بەکاربهێنێت. لە پاییزی ساڵی رابردووە کە سیستەمی کامێرای بێ‌ ئاوێنە و فوول فرێمی EOS R خرایه روو، کانون چەندین مۆدێلی جۆراوجۆری لەسەر ئەم بنەمایه بەرهەم هێناوە بۆ ئەوەی وەڵامدەری پێداویستی وێنەگران بێت. کانۆن EOS Ra بەهۆی فیلتەری سڕینەوەی تیشکی ژێر سوورەوە لەگەڵ بەرز بوونەوەی نرخ بەنسبەت مۆدێلی سەرەتاییەکەی رووبەڕوو بۆتەوە. ئەم کامێرایه لە سەرەتاکانی ساڵی نوێی زاینیەوە به نرخی 2500 دۆلار دەست ئەکەوێت.

 

سەرچاوە: digitaltrends

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved