11/11/2019 05:09 PM

دۆج چارجەر لەلایەن تیۆنینگی "سپیدکۆر"ـەوە پەردەی لەسەر لادرا


پێشانگای "سێما" لە ئەمساڵدا بەهۆی بوونی دۆج چارجەری تۆئین تۆربۆی کۆمپانیای سپیدکۆر (SpeedCore)ـەوە رواڵەتێکی دیکەی هەبوو. ئەم ئۆتۆمبێلە مانگی رابردوو لە رێکلامێکدا دەرکەوت وەکوو "یەکەم چارجەری تۆئین تۆربۆ کە هەر چوار تایەکەی هاوکات ئەسووڕێن و لە فایبەری کاربۆنی بەرهەم هاتووە". بزوێنەری ئەم ئۆتۆمبێلە بەپێی نموونەی ستانداردی  V8 کە هی  کۆمپانیای دۆجە بەرهەم هاتووە. بەڵام ئەم بزوێنەرە کە قەبارەکەی 6.2 لیترە و خاوەنی 8 سیلەندەرە، لەجیاتی  سۆپەرشارژیک، دوو تۆربۆشارژی Precision 6466ـی لەسەر جێگیر کراوە. سیستەمی گەیاندنی سووتەمەنی ئەم ئۆتۆمبێلە لەلایەن سێ پۆمپ و هەروەها ئەنژەکتۆرێکی 170 ccـەوە، سووتەمەنی ئەگەیەنێته بزوێنەرەکەی.
سپیدکۆر، پرۆسەی بەهێزکردنی ئەم بزوێنەرەی لەپاش پێشانگای "سێما"ـوە دەست پێکرد و هەر بۆیه چاوەڕوان ئەکرێت وزەی ئەم بزوێنەرە به تێپەڕبوونی کات هەندێک بەرز بێتەوە. دۆج چارجەری تۆئین تۆربۆ ئەتوانێ 1525 ئەسپەهێز وزە بەرهەم بهێنێت و ئەم وزەیە لە لایەن کێسی گێڕێکەوە کە کۆمپانیای Hellraiser دروستی کردووە، بۆ هەر چوار تایەکە ئەگوازرێتەوە. لەم ئۆتۆمبێلە تەنها یەک نموونه دروستکراوە و کڕیارەکەی بە خەڵات دای بەبرا تەمەن 65 ساڵەکەی به بۆنەی رۆژی لەدایکبوونیەوە.

 

سەرچاوە: motor1

خاک_پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved