12/11/2019 01:18 PM

خەرجییەکانی سەرۆکی ئەمریکا لە ماوەی سەرۆکایەتیدا

سەرۆکایەیی وڵاتێکی گەورەی وەک ئەمریکا کارێکی ئەستەمە، بەڵام سوودی تایبەتیشی هەیه. سەرۆک هەموو ساڵێک 400هەزار دۆلار مووچە وەردەگرێت. هەڵبەت ئەوە بەو مانایه نییه کە هەرچی بوێت و بیخوات و لەبەری بکات بەلاشە. لە درێژەدا لەگەڵ هەندێک بابەت ئاشنا ئەبین کە سەرۆکی ئەمریکا ئەبێ لە گیرفانی خۆی پارەیان بۆ سەرف بکات.

1- خواردن و خواردنەوە
گەرچی کۆشکی سپی شێفی تایبەتی هەیه، بەڵام سەرۆکی ئەمریکا و بنەماڵەکەی ئەبێ تیچووەی خواردن و خوارنەوەکەیان خۆیان بیدەن. ئەم بابەتە ساڵی 2018 لە دیمانەیەکی تەلەفیزیۆنیدا لەلایەن ئۆباما و هاوسەرەکەیەوە پشتڕاست کرایەوە.

2- جلوبەرگی تایبەت
ئەگەر سەرۆکی ئەمریکا و هاوسەرەکەی بیانەوێ جلوبەرگێکی تایبەت لەبەربکەن ئەبێ خۆیان پارەکەی بدەن. ئەگەرچی دیزاینەرانی جلوبەرگ ئەتوانن جلوبەرگێکی تایبەت پێشکەشی سەرۆک و هاوسەرەکەی بکەن، بەڵام ئەم جلانه پاش جارێک لەبەرکردن ئەبێ بدرێت بەکەسێکی دیکە.

3- شوێنی مانەوە لەکاتی پشووداندا
سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی پشوودان و گەشتەکاندا ئەبێ تێچووی هۆتێل و شوێنی مانەوەکەی خۆی دابینی بکات. تەنها یەک شوێن بەلاشە بۆ سەرۆکی ئەمریکا ئەویش "کەپم دەیڤید"ـە کە تێچووەکانی لە گیرفانی باجدەرانی ئەمریکییەوە دابین ئەکرێت.

4- مەکیاج و جوانکاری
لۆرا بۆش، هاوسەری جۆرج بۆش، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، لەوەی کە قژی خانمی یەکەمی ئەمریکا زۆر سەرنج ئەدرێت ئاگاداربوو. هەر بۆیه پسپۆرێکی مەکیاج و جوانکاری دامەزراند بۆ ئەوەی ئەم کارەی بۆ ئەنجام بدات و پارەکەشی خۆی ئەیدا.

5- پێداویستییەکانی ناوم ماڵ
هەموو ماڵێک پێویستی بەکۆمەڵێک کەلوپەل هەیه بۆ نموونه هەویری ددان، تەنەکەی خۆڵ و شتی لەم چەشنه. تێچووی ئەم کەلوپەلانه لە کۆشکی سپیدا لە ئەستۆی سەرۆک کۆمارە.

 

سەرچاوە: rd

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved