زۆربەی ئەو جوولەکانەی کە لە "روسیا" و "ئەوروپا"دا ئەژیان لە ئەشکەنجە و کوشتارێک کە لەماوەی پرۆگرامی روسیا و لەژێر دەسەڵاتی نازییەکاندا بەسەریان ئەهات ئازارئەدران. زۆربەی مێژوونووسان پێیانوایە لە "ئەوروپا" و لە ماوەی هۆلۆکۆستدا نزیکەی 6 ملوێن جوولەکە کوژراون. ساڵێک بەر لەشەڕی جیهانی دووهەم و لەماوەی کاتی شەڕەکەدا هەزاران جوولەکە لەترسی گیانیان هەڵئەهاتن بەرەو فەڵەستین. پاش ئەوەی هۆلۆکۆست کۆتایی پێهات، رێبەری زایۆنیستەکان بەشێوەیەکی بوێرانە ئایدیای نەتەوەی سەربەخۆی جوولەکەی ڕاگەیاند. لەگەڵ کۆتایی پێهاتنی دەسەڵاتی بەریتانیا بەسەر فەڵەستیندا و کشانەوەی سۆپای بەریتانیا، لە رێکەوتی 14ی مەی 1948دا ئیسرائیل بەشێوەی فەرمی وەک وڵاتێکی سەربەخۆ پەسند کرا.
سەرچاوە: history خاک _ پشکۆ کامەران
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure