13/11/2019 09:31 AM

مێژووی کۆن - "سەردەمی جۆمۆن"

سەردەمی "جۆمۆن" لەژاپۆندا ئەگەڕێتەوە بۆ بەرلەمێژووی "ژاپۆن" و بریتییە لەو ماوەیەی نێوان 1400 تا 300 بەر لەزایین، لەم دواییانەدا ئەڵێن لە 1000ی بەرلەزایینەوە دەست پێئەکات کە لەم ماوەیەدا وڵاتی ژاپۆن ئەو جەماوەرە تێیدا نیشتەجێ بوون کە ئیشەکەیان ڕاوکردن بووە هەر ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کۆچ نەکەن و لەو شوێنە سەقامگیربن و فەرهەنگێکی ئاڵۆز بەدی بێنن. ناوی "مارکۆ تەناف" بۆ یەکەم جار لە لایەن کەسیكی زانای "ئەمریکی"یەوە بەناوی "ئێدوارد ئێس مۆرس"ـەوە لەم سەردەمەنرا، ئەمەش بەهۆی ئەوەوە بوو کە چەند پارچەیەک لە چادانێکیان دۆزییەوە کە سەر بەم سەردەمە بوون و پێناسەی ئەم چادانانە ئەوە بوو کە بۆ رازاندنەوە، بە تەناف شوێنیان ئەخستە سەر قوڕەکە. وشەی تەناف لە "ژاپۆنی"دا پیێ ئەگوتری "جۆمۆن" و هەر بەم هۆیەش ناوی ئەو سەردەمەیان ناوە "جۆمۆن". ئەم شیوە هونەرییە کە بە گوریس شوێن ئەخەنە سەر ئەو قوڕەی کە چادانەکەی لێ‌ بەدی دێت وەک یەکێک لە کۆنترین شێوەی ئیشی هونەری لە رۆژهەڵاتی "ئاسیا"و جیهاندا ناودێر کراوە.
سەردەمی "جۆمۆن" لەباری کەرەسە و گەوهەرەکان دەوڵەمەند بووە و ئەمانەشیان لە ئێسک و بەرد و شاخ دروست ئەکرد. زۆربەی جار ئەم کولتوورە بەراورد ئەکرێت لەگەڵ پێش‌ مێژووی "کۆلۆمبیا" کە لە "ئەمریکای باکور" دایە و بە تایبەتیش لەگەڵ کەلتووری "والدیویا" بەراورد ئەکرێت کە بەشێکە لە "ئێکوادۆر" کە لەم کولتوورانەشدا زۆر بە بەربڵاوی کەڵک لەو کەرەسانە وەرئەگیرێ کە لە ژیانی ڕاوکەریدا بەدەست دێن.

 

سەرچاوە: artsandculture

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved