13/11/2019 03:21 PM

دوو رێکاری باش بۆ دەربازبوون لە بیرەوەرییه ناخۆشەکان

لەڕاستیدا هەمیشە هەموو شتێک بە باشی نایەتەوە یادمان. بەڵام هەندیک بیرەوەری تاڵ و شیرین هەن کە لە یاد ناچن. دیارە بیرەوەرییه تاڵەکان مرۆڤ ئازار ئەدەن و بەردەوام هەوڵ ئەدەن لێیان دەربازبن. لە درێژەدا لەگەڵ دوو رێکاری باش و کاریگەر ئاشنا ئەبین بۆ ئەوەی بیرەوەرییه تاڵەکان فەرامۆش بکەین.

1- هەرکات بیرەوەرییەکی تاڵ هاته مێشکتانەوە هەوڵ بدەن دەستبەرداری بن
بۆ ئەوەی ژمارە تەلەفۆنی دایکتان لەیاد نەکەن بەردەوام ئەم ژمارەیه لای خۆتان دووبارە ئەکەنەوە تاوەکو لەبەری بکەن. ئەم تەکنیکە لە بابەتی فەرامۆش کردنی بیرەوەرییەکان ئەبێ رێک بەپێچەوانەوە ئەنجام بدرێت. واته هەرکات ئەم بیرەوەرییه ناخۆشانه هێرشیان کردە سەرتان بەخێرایی بیخەنە ئەولاوە. پاشان خۆتان ناچار بکەن کە بیر لە بابەتێکی دیکە بکەنەوە بۆ ئەوەی ئەم بیرەوەرییه تاڵە نەیەتەوە ناو مێشکتان. دووبارەکردنەوەی ئەم کارە لە داهاتوودا ئەم بیروەرییه بەگشتی لە مێشکاتان ئەسڕێتەوە.

2- بارودۆخەکە بگۆڕن
کاتێک بیر لەبیرەوەرییەکی تاڵ ئەکەنەوە ئەتوانن سەرجەم وردەکارییەکانی ئەو رووداوە هەر ئەو جۆرەی کە رووی داوە بۆخۆتانی بگێڕنەوە. ئەوەی کە لە چ تەمەنێکدا بوون، چیتان لەبەردا بوو، یان ئەوەی چ کەسانێکتان لەلابوو. زانایان باس لەوە ئەکەن کە زیندووبوونەوەی هەر بیرەوەرییەک پەیوەندییەکی قووڵی لەگەڵ دۆخێکی هاوشێوەی ئەو بیرەوەرییه هەیە کە لەوانەیه لە ئێستادا بێته دی و ئەو سەردەمەمان بخاتەوە یاد. کەوابوو بۆ ئەوەی ئەو مەسەلەیه ئازارتان نەدات، باشترین کار ئەوەیه بڕۆنە شوێنێکی دیکە یان ئەوەی کە بارودۆخەکە بگۆڕن. هەر لە جۆری دیزاینی ماڵەوە بگرە هەتا ستایلی جلوبەرگ و هەندێک جار پیشە و کەسابەت.

 

سەرچاوە: brightside

خاک _ پشکۆ کامەران




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved